لە هانۆڤەر هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کران
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا شەرمەزار کرا.
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا شەرمەزار کرا.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و جەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا شەرمەزار کرا. کوردستانیان و دۆستەکانیان بەشداری چالاکییەکە بوون، چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد. پاشان چەند وتەیەکی کورد پێشکەش کرا و داوا لە کوردستانیان و دۆستەکانیان کرا شەقامەکان چۆڵ نەکەن.
دیموکراسیخوازان پشتگیریان کرد لە گردبوونەوەکەی دژی ئێران کە لە وێستگەی شەمەندەفەری هانۆڤەر ئەنجامدرا. چالاکوانان لە ناوەندی بازاڕ ڕێپێوانیان کرد و دواتر گەڕانەوە شوێنی خۆیان.
لە ڕێپێوان و گردبوونەوەکەدا درووشمی "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی بەرخۆدانی یەپەگە/یەپەژە" و "تیرۆریست ئەردۆگان" و "تیرۆریست تورکیا" و "ئەردۆگانی بکوژی منداڵ و ژن" بەرزکرایەوە.