یەکێتیی خوێندکاران و گەنجانی شۆڕشگێڕی کانتۆنی فورات بانگەوازی سەفەربەرییان کرد
بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خوێندکارانی وڵاتپارێز و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ بانگەوازی سەفەربەرییان کرد.
بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خوێندکارانی وڵاتپارێز و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ بانگەوازی سەفەربەرییان کرد.
بەهۆی هەلومەرجی شەڕی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بانگەوازی سەفەربەری کرد. یەکێتی خوێندکارانی وڵاتپارێزی سوریا و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ لە کانتۆنی فورات بانگەوازی سەفەربەرییان لە گەل و گەنجان کرد.
ڕاگەیاندراوی یەکێتی خوێندکارانی وڵاتپارێزی زانکۆی شاری کۆبانێ لەلایەن ڕۆژهات دابان خوێنرایەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هێرشی چەتەکان شەرمەزارکرا و ڕاگەیاندرا ئەمە درێژکراوەی پلانی دەوڵەتی تورک کە لەڕێگەی داعشەوە نەیتوانی سەری بخات، دەڵێت: "ئامانج لەم هێرشانە داگیرکردنی سنوورەکانی میساقی_میللییە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت بەم هێرشانە سوریا دابەش بکات و داگیری بکات".
لە درێژەدا بانگەوازی سەفەربەری کراوە، گوتراوە: "بۆیە بانگەواز لە تەواوی گەل و خوێندکارانمان دەکەین، دەبێت بزانن یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم هێرشانە، لەناوبردنی هیوای گەلانی سوریایە بۆ ژیانی ئازاد و شکۆدار".
هەروەها داوا کراوە خوێندکاران لە هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان یەکبگرن بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم هێرشە دڕندانە، جەخت دەکەنەوە ڕێگەنادەن چەتە داگیرکەران ئەم خاکە بەهەشتئاسایە بکەنە مۆڵگەی خۆیان. دەڵێن: "بە ڕۆحی شۆڕشی ڕۆژئاوا، داگیرکاری و هەوڵی قڕکردن لەناودەبەین".
بۆیە داوا دەکات هەموو خوێندکارانی سوریا بە ڕۆحی سەفەربەری و وڵاتپارێزییەوە ڕاپەڕن و لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییدا جێ بگرن، دەڵێت: "وەرن پێکەوە وڵاتەکەمان و شکۆمان و شۆڕشی گەلان بپارێزین".
ڕاگەیاندراوی گەنجانی شۆڕشگێڕییش بە مەراسیمێک دەستی پێ کرد و لەلایەن هیلال عەلی خوێنرایەوە، سڵاو لە بەرخۆدانی هێزەکانی پاراستن کراوە، دەڵێن: "ئاشکرایە شەڕەکەمان ئاسان نییە. لەسەر ئەم بناغەیە، پێویستە وەک گەنجانی کۆبانێ چەک هەڵبگرین و سەفەربەر بین".
ئاماژە بەوە کراوە لە هەر شوێنێک هێرش هەبێت پێویستە هەڵوێست وەربگرین و دەوڵەتی تورک تێکبشکێنین، گوتراوە: "تەڤگەری ئازادی ٥٠ ساڵە بێ پچڕان بەرخۆدان دەکات. ئێمەش وەک گەنجان لە دێرکەوە تا شەهبا، ئامادەین بۆ سەفەربەری و تۆڵەسەندنەوەی شەهیدان. بانگەواز لە هەموو گەنجام دەکەین، ڕاپەڕن و بەشداربن لە ڕیزەکانی هەپەجە".