هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان
گەرچى مادەى هۆشبەر و بەکارهێنان و بازرگانی پێوەکردنى لە کۆمەلگەى کوریدا شتێکى نامۆبووە، بەڵام بەپێى ئامارەکان لەم ساڵانەى دوایدا لە هەرێمى کوردستان لە هەڵکشانێکى خێرادایە.
گەرچى مادەى هۆشبەر و بەکارهێنان و بازرگانی پێوەکردنى لە کۆمەلگەى کوریدا شتێکى نامۆبووە، بەڵام بەپێى ئامارەکان لەم ساڵانەى دوایدا لە هەرێمى کوردستان لە هەڵکشانێکى خێرادایە.
هەرێمى کوردستان بەهۆى پێکهاتەى کۆمەڵگەیی و کەلتوورییەوە نامۆبوو بە مادەى هۆشبەر و بەرکارهێنانى، بەڵام بەهۆى نا ئارامى سیاسى و پشتگوێ خستنى کەرتى پەروەردە و بەمەبەست لاواز کردنى پێگەى گەنجان و ژنان و ڕێگری لە بەشدارى سیاسییان لە ڕێکخستنى کۆمەڵگە، بەکارهێنانى ئەم مادە ترسناکە بەشێوەیەکى خێرا بڵاودەبێتەوە.
ئامارەکانى مادەى هۆشبەر لە بەکارهێنان و بازرگانى کردن و دروستکردنى شوێنى بەرهەمهێنانى، لە عێراق بەگشتى و هەرێمى کوردستان بەتایبەتى، ئەوەمان پێدەڵێت ئەم مادە مەترسى دارە جیا لەوەى وڵاتانى داگیرکەر وەک کارتێکى فشارى سیاسى بەکاریدەهێن لە بەرامبەر کۆمەڵگەى هەرێمى کوردستان، هاوکات چەندین هۆکارى ناوخۆى لەپشت زیاتر بەکارهێنانى ئەو مادە مەترسیدارەوە هەیە و دەسەڵاتى سیاسى هەرێم و بەتایبەت پەدەکە بێ بەرنامە و پلانن بۆ ڕێگرکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەى.
یەک لە هۆکارە سەرەکییەکان لە پشت زیاتر بڵاوبوونەوەى مادەى هۆشبەر لە نێو کۆمەڵگە، پەیوەندیدارە بە نەبوونى بەشدارى سیاسى گەنجان و ژنان لە نێو کۆمەڵگەدا و ڕێگرکردنە لە لایەن دەسەڵاتى سیاسیی هەرێمى کوردستان بە تایبەت پەدەکە، ئەمەش وادەکات ئەم توێژانە بێکاریگەر بکرێن و هەست بە نامۆبوونی خۆیان بکەن لە نێو کۆمەڵگەدا.
هاوکاتى ڕێگرکردن لە بەشدارى سیاسى گەنجان لە ڕۆڵگێڕیان لە ناو کۆمەڵگەکەیان، کەرتى پەروەردە کە لە هەرە کەرتە گرنگەکانى پێشخستنى کۆمەڵگەیە، بەتەواوى پشتگوێخراوە و ڕۆژ لە دواى ڕۆژ بەمەبەست هەوڵى لاوازکردنى دەدرێت لە لایەن دەسەڵاتى سیاسى بەرژەوەندیخوازە و لەبەرامبەردا کەرتى تایبەت یا سەرمایەدارى پێش دەخرێت، لەوەها ڕەوشێکدا، بەشیکى زۆرى کۆمەڵگە دەخاتە خانەى لەبرکردن و بێکاریگەر کردنەوە، ئەمەش سەر دەکێشێت بۆ نامۆبوونى توێژەکانى کۆمەڵگە و سەر ئەنجام ڕووکردنە بەکارهێنان یان بازرگانى کردن بە مادەى هۆشبەرەوە.
لەو چوارچێوەیەدا، دروستکردنى قەیرانى ئابوورى چەندین ساڵەى هەریمى کوردستان، کە لەلایەن دەسەڵاتى سیاسى هەرێم و بەتایبەت پەدەکەوە، کۆمەڵگەى بۆ دووچینى جیاواز دابەشکردووە و چینێکى خاوەن سەرمایە و چینێکیش لە ئاستى هەرەخوارەوەى ئابوورى، بەردەوامى قەیرانى ئابوورى و هەڵکشانى ئامارەکانى مادەى هۆشبەر، ئەوەمان پێدەڵێت زۆرترین ئەو کەسانەى پەنا بۆ مادەى هۆشبەر دەبەن لەو کەسانەن کە زۆرترین فشارى ئابووریان لەسەرە.
هاوشانى هۆکارە ناوخۆییەکان لە زیاتر بڵاوبوونەوەى مادەى هۆشبەر، سیاسەتى دەوڵەتانى داگیرکە لەسەر هەرێم کوردستان بەشێوەیەکە، کۆمەڵگە باشوورى کوردستان کراوەتە ئامانج و هەموو پیلانگێڕییەکانیان بەو ئاڕاستەیە، پێگەى کۆمەڵگە بەگشتى و گەنجان و ژنان بەتایبەتى لاواز بکەن بە زیاتر بڵاوکردنەوەى مادەى هۆشبەر، لاواز کردنى پێگەى گەنجان و ژنان، واتە لاوازى کۆمەڵگە، لاوازى کۆمەلگەش سەردەکێشێت بۆ لاوازى دەسەڵاتى سیاسى، لاوازى دەسەڵاتى سیاسیش، هاوشێوەى ئەو دۆخەیە کە ئێستا لە هەرێمى کوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت.
گەرچى مادەى هۆشبەر و بەکارهێنان و بازرگانی پێوەکردنى لە کۆمەلگەى کوریدا شتێکى نامۆبووە، بەڵام بەپێى ئامارەکان لەم ساڵانەى دوایدا لە هەرێمى کوردستان لە هەڵکشانێکى خێرادایە و بەگوێرەى ڕاپۆرتێکى ماڵپەرى میدڵ ئیست فۆڕیوم مسروربارزانى لە بازرگانى کردن بە مادەى هۆشبەرەوە تێوەگلاوە.
كۆمەڵگا مۆدێرنەكان بە شێوەیەكی گشتیی كەوتوونەتە بەر هەڕەشەیەكی توندی ماددەی هۆشبەر، ڕۆژنییە لە هەواڵەکاندا باسی دەستگیرکردنی بەکارهێنەران و بازرگانانی ئەو ماددەیە نەکرێت، وێرای هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکان، بەڵام کۆنتڕۆڵ نەکردنی سنوورەکان و بەگوێرەى ڕاپۆرتە بنکۆڵکارییەکان کەسانى دەسەڵاتدار بەهۆى ئەو قازانجە خەیاڵییەى لە بازرگانى مادەى هۆشبەرەوە دەستیان دەکەوێت لەپشت تەشەنەسەندن و بڵاوبوونەوەى ئەو مادەیەوەن.
ماڵپەرى میدڵ ئیست فۆڕیوم لە بارەى تەشەنەسەندن و بڵاوبوونەوە مادەى هۆشبەر لەهەرێمى کوردستان و بازرگانى پێوەکردنى لەگەڵ کارتێلەکانى مادەى هۆشبەر، لەڕاپۆرتێکى بنکۆڵکارارییدا، تیشک دەخاتەسەر سکاڵاى سندوقی قوربانیانی کوردستان، کە مەسرو بارزانی تێوەگلاوە لە بازرگانی مادەی هۆشبەردا.
مێدڵ ئیست فۆڕیوم تیشک دەخاتەسەر بڕگەی ٧٢٦ دۆسییەى سندوقى قوربانیانى کوردستان لە ئەمریکا کەپشتى بەسەرچاوەى نهێنى بەستووە و تێدا هاتووە، مەسرور بارزانى هاوبەشى گارتێلەگەورەکانى مادەى هۆشبەرە و مادەکانى وەک کریستاڵ و کۆکاین هاوردە دەکەن و دواتریش ئاڕاستەى بەشیک لەوڵاتانى ئاسیا و ئەوروپاى دەکەن.
ڕاپۆرتەکەى مێدڵ ئێست فۆڕیوم ئاماژە بەوەش دەکات، مەسرور بارزانى هاوبەشیکى کاراى کارتێلەکانى مادەى هۆشبەر و مادەی خاو لە سودافێد لە چین و هیندستانەوە لە پاکەتەکانی تاڵە موودا هاوردە دەکرێت و پرۆسێسی کیمیایی، دواتر بەرهەمەکە بەسەر بازاڕەکانی جیهاندا دابەش دەکرێت.
هاوکات لە ڕاپۆرتە بنکۆڵکارییەکەدا نموونەى مانوێل نۆریێگا سەرۆکى پێشووى پەنەماى هێناوتەوە کە هەرچەند هاوپەیمانى ئەمریکا بووە، بەڵام دەست تێکەڵکردنى لەگەڵ کارتێلەکانى مادەى هۆشبەر و سپیکردنەوەى پارە و سەرکوتکردنى ناوخۆیی، سەر ئەنجام هەر بەفشارى ئەمریکا لە ساڵى ١٩٨٩دەستى لەکارکێشایەوە و لە ساڵى ١٩٩٠ خۆى ڕادەستى هێزەکانى ئەمریکا کرد و بە هەشت تۆمەتى بازرگانیکردن بە مادەى هۆشبەر و سپیکردنەوەى پارە و چەند تۆمەتێکى دیکە سزا درا.
ڕاپۆرتەکە جەخت لەوەش دەکاتەوە، ڕەنگە مەسرور بارزانى بزانێت لە ئەمریکا پشتیوانى هەیە، بەڵام لەسەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن، بەڕوونى ئەوە دەردەکەوێت کەبۆچى جۆ بایدن سەرۆکى ولایەتەیەکگرتووەکانى ئەمریکا ڕەتیکردەوە چاوی پێی بکەوێت.
لەکۆتایی ڕاپۆرتەکە ئەوە دەخاتەڕوو، مەسرور بارزانى بەراورد بە مانوێل نۆریێگا لەناو دەڵەتیکدا دەسەڵاتدارى هەرێمێکە، لەهەرێمەکەش ناوچەکەیەکى لەژێر دەستدایە، وەک ئاماژەییەک هەرکات ویستیان کۆتایی پێدێنن، لەم ڕاپۆرتە بنکۆڵکارییەوە ئەوە دەردەکەوێت، بنەماڵەى بارزانى و بەتایبەت مەسرور بارزانى بازرگانیکردن بە مادەى هۆشبەرەوە هاوشێوەى کۆى سێکتەرکانى دیکە بەکاردەهینێت بۆ دەستخستنى پارەى زیاتر و قامیکردنى دەسەڵاتەکانى.
بڵاوکردنەوەى ڕاپۆرتێکى لەم شێوەیە لەکاتێکدایە، بە پێی ئامارێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ڕابردوو ٦٥٣ بەکارهێنەر و ٢٥٤ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەسگیرکراون، هەروەها لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا نزیکەی ٢٠٠ بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون لە هەرێمی کوردستان.
هـ . ب