مەراسیمێک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ژینگە ساز دەکرێت
بڕیارە لە شەشەم ساڵیادی شەهیدبوونی دوو ژینگەپارێزی شاری مەریوان رۆژی شەممە ٣ی خەرمانان کە وەک رۆژی شەهیدانی ژینگە ناودێرکراوە، مەراسیمێک سازبکرێت.
بڕیارە لە شەشەم ساڵیادی شەهیدبوونی دوو ژینگەپارێزی شاری مەریوان رۆژی شەممە ٣ی خەرمانان کە وەک رۆژی شەهیدانی ژینگە ناودێرکراوە، مەراسیمێک سازبکرێت.
لە بانگەوازێکدا کۆمیتەی ئامادەکاری مەراسیمی رۆژی شەهیدانی ژینگە کە ئاراستەی " ئەوینداران، ڕێبوارانی ڕیگای ئەندێشەی سەوز، ژینگەپارێزانی وڵات پارێز!" کراوە، رایگەیاندووە: بۆ ۳ی خەرمانان، ڕۆژی شەهیدانی ژینگە، لە شەشەمین ساڵیادی گیانفیدایی هاوڕێیانی شەهیدمان، بۆ بەرز ڕاگرتنی یاد و ئامانجی پیرۆزیان لە دەوری یەکتر کۆ دەبینەوە."
مەراسیمەکە کاتژمێر ٥ی ئێوارەی رۆژی شەممە ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٤ (٢٧ی ئابی ٢٠٢٤) لە گۆڕستانی دارسەیرانی شاری مەریوان بەڕێوەدەچێت.
٣ی خەرمانی ٢٠١٨ لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان دوو ژینگەپارێز بە ناوەکانی شەریف باجوەر و ئومێد کۆنەپۆشی ژیانیان لەدەستدا و دواتر ئەو رۆژە وەک رۆژی شەهیدانی ژینگە ناسێندرا.