سەمپۆزیومی کشتوکاڵی: بە مۆدێلە جێگرەوەکان سەردەکەوین

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغلاری لە سەمپۆزیومی بونیاتنانی ئایندەی کشتوکاڵ و خۆراک لە وان وتی: "لە کوردستاندا سیاسەتی تایبەت هەیە، بە سیاسەت و مۆدێلە جێگرەوەکان سەردەکەوین."

سەمپۆزیومی بونیاتنانی ئایندەی کشتوکاڵ و خۆراک کە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە چوارچێوەی چاوپێکەوتنەکانی "نان و دادپەروەری"دا دەستیپێکردووە سازدرا. سەمپۆزیومەکە لە هۆڵی کۆنفرانسی تاهیر ئەلچی سەندیکای پارێزەرانی وان دەستیپێکرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لە سەمپۆزیومەکەدا هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغلاری قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ئاکەپە بە جێبەجێکردنی سیاسەتە نیولیبراڵییەکانییەوە تورکیا بەڕێوەدەبات و بە هۆکاری ئەم سیاسەتانەیەوە کەرتی کشتوکاڵی بەرەولەناوچوون بردووە و وتی: "جەختکردنەوە لە ناچەرەسەری پرسی کورد بەتەنها سیاسەتی حکومەتەی ئاکەپە نیە، بەڵکو هاوکات سیاسەتی بنەڕەتی دەوڵەتیشە. بە سیاسەتەکانی سوتاندی گوندە کوردییەکان زیانێکی زۆر بە کشتوکاڵی کوردستان دەگەیەنێت. بە جۆرێک لە  پێشدا تورکیا دەوڵەتێکی هەناردەکەری بەرهەمی کشتوکاڵی بوو، بەڵام لە ئیستادا بە هۆی سیاسەتەکانی ئاکەپەوە گۆڕدراوە بۆ دەوڵەتێکی هاوردەکەری بەرهەمی کشتوکاڵی. بۆیە وەک دەم پارتی لە دژی سیاسەتی بەکۆتاهێنانی کشتوکاڵێن لە وڵاتدا. لە کوردستاندا سیاسەتی تایبەت هەیە، بە بە سیاسەت و مۆدێلە جێگرەوەکان پەرە بە کشتوکاڵ بدەین و سەردەکەوین."

هەروەها تولای حاتەم ئۆغۆلاری ئاماژەی بەوەدا لە کەرتی کشتوکاڵدا بەزۆری ژنان کارەکان دەکەن بەڵام ڕەنجی کاری ئەوان پێشێل دەکرێت و دەخورێت. یەکێک لە کێشە بنەڕەتییەکان کارکردنی منداڵانە لە کەرتی کشتوکاڵدا، پێویستە کارکردنی منداڵان قەدەغەبکرێت.