هەپەگە: سوپای تورک بە چەکی قەدەغەکراو و فسفۆر و چەکی کیمیایی، هێرش دەکات

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەرەڕای ئاگربەست، لەگەڵ بۆردوومانی سەختی سەر گەریلا، چەکی قەدەغەکراو و بۆمبی فسفۆری و چەکی کیمایی بەکاردەهێنێت. لە هێرشەکاندا ٥ گەریلا شەهیدبوون.

ڕاگەیاندراوی هەپەگە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و گوتی: "سوپای داگیرکەری تورک لە پایزەوە تا ئێستە، سەرەڕای بۆردوومانی سەخت بۆ سەنگەر و تونێلەکانمان لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی چیای بەهار و چیای جودی و چیای FM و چیای ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، چەکی قەدەغەکراو و بۆمبی فسفۆری و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت".

هەروەها دەڵێت: "پاش پرۆسەی ئاگربەست کە ١ ی ئادار ڕاگەیاندرا، ئەم هێرشانە بەشێوەی دژواتر بەردەوامن. بەتایبەت لە ٢٠ ی ئادارەوە هێرشێکی قورس بۆ سەر ئەو هێزانەمان هەیە کە دەیانەوێت پێگەی خۆیان لەم هەرێمەدا بگۆڕن. سوپای داگیرکەری تورک، دۆخی هێزەکانمانی بە فرسەت زانی کە هەوڵی گۆڕینی پێگەی خۆیان دەدا، وە هێرشی کرد. ئەمە نامەردییە. لە ڕەوشی ئێستادا هەلقۆستنەوە و نامەردی دەکەن.

دەبێت هەموو ڕای گشتی بزانن لە ٢٠ ی ئادارەوە لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، بەرخۆدان و شەڕێکی سەخت هەیە. لەم بەرخۆدانەدا، هاوڕێیانمان عەباس و لۆرین و ڕەوان و ئۆزگور و بەسێ شەهیدبوون، دواتر ناسنامەیان ڕادەگەیەنین. دەوڵەتی تورک بە سودوەرگرتن لە چەند پێگەیەک، هەوڵدەدات تۆڵەی شکستە مێژووییەکەی لەم گۆڕەپانەدا، بکاتەوە. بەڵام هیچ شتێک ڕاستی ئەم گۆڕەپانە ناشارێتەوە. ئێستاش دژی سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی چیای جودی و چیای بەهار، بەشێوەیەکی بەرچاو گازی کیمیایی بەکاردەهێنێت. پێویستە تەواوی ڕای گشتی ئەمە بزانن.

وردەکاری دەربارەی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و وەڵامدانەوەی هێزەکانمان؛

هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛

لە ١١ و ١٢ ی نیسان گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٢ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانکراوە.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قورس و تۆپ و هاوەن؛

لە ١١ و ١٢ ی نیسان، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی بەری زین و سنین و لۆلان لە هەرێمی خواکورک ١٦ جار، گۆڕەپانەکانی گردی زەنگل و دەشتی کافیەی هەرێمی گارە ٧ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٢٠ جار، بەگشتی ٤٣ جار بە چەکی قورس و تۆپ و هاوەن، هێرشکراوە.

لە ١٢ و ١٣ ی نیسان، بنارەکانی باشووری گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٣ کاتژمێر بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومانکرا. لەم بۆردوومانەدا، گوندەکانی بەلاڤێ و گوهەرزێ زیانیان بەرکەوت، گولـلە و تەقەمەنییەکان کەوتنە نێو گوندەکانەوە.

دەستوەردانی هێزەکانمان دژی هێرشەکان؛

١٣ ی نیسان لە کاتژمێر ٧:٣٠، تانکێک کە تونێل و سەنگەری هێزەکانمانی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بۆردوومان دەکرد، لەلایەن یەکینەکانی ئاخین موشەوە بە درۆنی کامیکاز کرایە ئامانج و تێکشکێندرا. ئەم چالاکییە وەڵامێک بوو لەبەرامبەر بۆردوومانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکە".