٢ گەنجی ئێزدی ڕادەستی خێزانەکانیان کرانەوە
ماڵی ئێزدیانی شاری تەل کۆچەر و نووسینگەی پەیوەندییە سەربازییەکانی قەسەدە، ٢ گەنجی ئێزدیان بە ناوەکانی دیار عەلی ڕەفۆ و عوسمان عەلیان ڕادەستی خێزانەکانیان کردەوە.
ماڵی ئێزدیانی شاری تەل کۆچەر و نووسینگەی پەیوەندییە سەربازییەکانی قەسەدە، ٢ گەنجی ئێزدیان بە ناوەکانی دیار عەلی ڕەفۆ و عوسمان عەلیان ڕادەستی خێزانەکانیان کردەوە.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، لە ٢١ ی نیسان ٢ گەنجی ئێزدیان بە ناوەکانی دیار عەلی ڕەفۆ و عوسمان عەلیان ڕزگارکردبوو، ڕادەستی نووسینگەی پەیوەندییە سەربازییەکانی قەسەدەیان کردبوون.
ئەمڕۆ بە نێوانگری ماڵی ئێزدیانی شاری تەل کۆچەر و نووسینگەی پەیوەندییە سەربازییەکانی قەسەدە، هەردوو گەنجە ئێزدییەکە لە دەروازەی تەل کۆچەر پاش خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک ڕادەستی خێزانەکانیان و بەرپرسانی حکومەتی عێراق کران.
هەردوو گەنجە ئێزدییەکە لەکاتی هێرشەکانی چەتەکانی داعش بۆ سەر شەنگال ڕفێندرابوون.