جۆش و خرۆشی جەژن لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا

لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزان جموجۆڵ و قەرەباڵغی بازاڕەکان زیادیان کردووە، منداڵان دڵخۆشن و جۆش و خرۆشی جەژن بازاڕی تەنیوەتەوە.

سەرباری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گەمارۆی سەر هەرێمەکە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژن لەسەرجەم ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا جۆش و خرۆش و دڵخۆشی بەدی دەکرێت.

لەسەروبەندی جەژنی رەمەزان کە یەک لە گرنگترین جەژن و بۆنەکانی مسۆڵمانانە، جمۆجۆڵ و قەرەباڵغیەکی زۆر بازاڕەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریای گرتووەتەوە.

گوڕوتینی جەژن تادێت زیاتر دەبێت. لە شەقامەکان ئەو جۆش و خرۆشە رووی لە زیادبوونە. دڵخۆشی مندآڵان، روخساری بەخەندەی بنەماڵەکانیان. خۆیان بۆ ئەو رۆژە ئامادە دەکەن، کە هەر لە بەیانی زووە ئامادەکاری جەژن دەکەن، بنەماڵەکە پێکەوە کۆدەبنەوە و نمونەیەکی ناوازەی یەکگرتوویی و هاوپشتی نیشان دەدەن.

دڵخۆشی واتای راستەقینەی جەژنە و لەم بۆنەیەدا پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان بەهێز دەبن، بۆیە هەر لەئێستاوە شەقام و کۆڵانەکان بۆن و رەنگی جەژنیان گرتووە و رازێندراوەتەوە و خەڵک سەرقاڵی تەواوکردنی ئامادەکارییەکانن بۆ ئەو بۆنەیە.

هـ . ب