کالچک: ئاکەپە دوژمنی جوگرافیای کوردستانە

سەرۆکی وان چەڤ-دەر عەلی کالچک ئاماژەی بەوەدا ئاکەپە سەرچاوەی چەندین لە قەیرانەکانی سروشتە و وتی: "وێڕای نکۆڵیکردن لە ناسنامەی کوردان هەروەها دوژمنی جوگرافیا و سروشتی کوردانە."

بەهۆیی دروستکردن و هەڵواسینی چەندین بەنداو و بەربەست لەسەر دەریاچەی وان و ڕوبارەکانی. بە تەواوی سروشتی ناوچەکە شێوێنراوە و بووەتە هۆکاری تینوکردنی چەندان گیانلەبەری ناوچەکە. وێڕای وشکردەنەوەی گۆڕەپانە ژیانیەکان چەندین گیانلەبەر و هەروەها ئەو ئاوانەی دەڕژێنە دەریاچەی وانەوە کەم بوونەتەوە.

پەیوەست بە کرێخۆری و وێرنکارییەکانی فاشیستی ئاکەپە لەسەر سروشتی دەریاچەی وان و کاریگەرییەکانی لەسەر سروشت و گیانلەبەران، سەرۆکی وان چەڤ-دەر عەلی کالچک بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

سەرۆکی کۆمەڵەی پاراستنی بەرهەمی مێژووی و ژینگەی وان (وان چەڤ-دەر) عەلی کالچک ئاماژەی بەوەدا وەک ئەوەی لە جیهاندا ڕوودەدات قەیرانی ئاو لە هەرێمەکەدا هەیە، بە تایبەت لە دەریاچەی وان کەمبوونەوەیەکی بەرچاویی ئاو هەیە و وتی: " بەقەد دەریاچەی وان، زەلکاومان هەیە، بەو عەقڵیتەوەوە کە دەبێت زەلکاوەکان وشکبکرێنەوە دەجوڵێنەوە. ئەم زەلکاوانە ناوەندێکی باشی پاکردنەوەیە. لە هەمان کاتدا جێگەی ژیانی ملیۆنان زیندەوەرە. هەورەها ئەم گۆڕەپانانە سەرچاوەی هەوای ئۆکسجینە. لە کۆتایدا ئەم گۆرەپانانە بە کرێخۆرەی و قازانج دا بە کۆتادێن. چەندین تۆنی کۆنکرێت ڕژێنداونەتە ئەو زەلکاوانەوە و چەندین دۆنم لەو هەرێمانە کراون بە بینایی نیشتەجێێبوون کە ئەمانەش بە پێی یاسا ڕێگەپێنەدراوە، بەڵام دەسەڵاتداری کرێخۆرە لەم کارانەی بەردەوامە."

'فڕێدانی پاشماوە و زبڵ لە دەریاچەی وان بە مانای تاریککردنی ژیان دێت'

کالچک ئاماژەی بەوەکرد بە هۆیی ئەو تێکدان و زیانانەی بەسەر هەرێمەکەدا کەوتووە، سامانی ماسی دەریاچەی وان ڕوو لەناوچوونە و وتی: " پاشەڕۆیی ئاوەڕۆی دەروبەری دەریاچەکە دەرژێتە ناو دەریاچەکەوە ئەمەش کێشەیەکی جدی سروشتی دروستکردووە. بەقەد نکۆڵیکردنی ناسنامەی کوردان هەروەها گوێ بە کێشەی ئیکۆلۆژی لە جوگرافیایی کوردان نادرێت. بۆیە بانگەوازیم لە مرۆڤەکانی ئەو هەرێمەمانە کە ڕێز لە ئیکۆلۆژی و ژیانی هەرێمەکە بگرن. دەبێت ئەم ژیانە تاریک نەکەین."