کۆماو بەبۆنەی جەژنەوە پیرۆزبایی لەگەلی کورد کرد
کۆماو جەژنی رەمەزانی لەگەلی کورد پیرۆز کرد و هیوای خواست جەژنی ئەمساڵ ببێتە مایەی پێکەوە ژیانی دیموکراتیک، ئازاد و ئاشتیانە.
کۆماو جەژنی رەمەزانی لەگەلی کورد پیرۆز کرد و هیوای خواست جەژنی ئەمساڵ ببێتە مایەی پێکەوە ژیانی دیموکراتیک، ئازاد و ئاشتیانە.
کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان و بێسەروشوێنکراوان (کۆماو) بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
پەیامەکەی کۆماو بەم جۆرەیە: "گەلەکەمان لە ماوەی ١٠ رۆژدا دوو جەژنی گرنگ پیرۆز دەکەن. بەر لە ١٠ رۆژ لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤دا گەلەکەمان گورزی گەورە لە سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورکی فاشیست وەشاند و دەستکەوتێکی زۆر بەنرخی بەدەستهێنا.
دووەم رۆژی بەنرخیش ١٠ی نیسانی ٢٠٢٤ جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.
گەلەکەمان هەردوو رۆژە گرنگ و بەنرخەکان وەک رۆژانی پڕدەستکەوت و پیرۆز دەبینێت و پیرۆزیان دەکات.
وەک دەزگای بنەماڵەی شەهیدان و زیانلێکەوتووانی کوردستان ئێمە هەردوو جەژنەکە بەتایبەتی لە بنەماڵەی شەهیدانی کوردستان، لە سەرجەم گەلە وڵاتپارێزەکەمان پیرۆز دەکەین.
وەک هەموو جەژنەکان، لەم دوو جەژنەشدا هیواخوازین کە جەژن بۆ گەلی کوردستان و تەواوی گەلانی جیهان ببێتە مایەی پێکەوە ژیانێکی هاوبەشی دیموکراتی، ئازاد و ئاشتیانە".
هـ. ب