لە دهێ جەردەوانەکان دارستان تاڵان دەکەن

لە ناوچەی دهێی سێرت، دەوڵەتی تورک بە دەستی جەردەوانەکان دارستانی هەرێمی هەرەکۆل تاڵان دەکات.

هەرێمەکانی بەستا، جودی و گاباری شڕنەخ لە چوارچێوەی سیاسەتی تاڵانی سەربازیدا، زیانێکی قورس بە دارستانەکانیان کەوتبوو. ئەمجارەیان لە سێرت هەمان قڕکردنی ئیکۆلۆژی هاتەئاراوە.

لە ناوچەی دهێ، لە داوێنی چیای هەرکۆل جەردەوانەکان دەستیان بە برینەوەی دارکردووە. ئەو دارانەی بڕاونەتەوە، بە بارهەڵگر بەرەو ناوچەی جیاجیا دەگوازرێنەوە.

هـ . ب