لە حەشارگەیەکی کلێسایەک لە نسێبین بەسەدان کەلاکی سەر دۆزرایەوە
لە گوندی عاربۆی سوریانی لە ناوچەی نسێبین حەشارگەیەک دۆزرایەوە و لە حەشارگەکەدا سەدان کەلاکی سەر و ئێسک دۆزرانەوە.
لە گوندی عاربۆی سوریانی لە ناوچەی نسێبین حەشارگەیەک دۆزرایەوە و لە حەشارگەکەدا سەدان کەلاکی سەر و ئێسک دۆزرانەوە.
لەو حەشارگەدا کە ئاژانسی میزۆپۆتامیا بۆ یەکەمجار گرتە ڤیدیۆییەکانی گرتووە، زۆرێک لە پاشماوەکان کە پێدەچێت هی ژنان و منداڵان بن دۆزراونەتەوە. پێشبینی دەکرێت ئەم شوێنەوارانە هی قوربانیانی کۆمەڵکوژی سەیفۆ بن، کە ئەم کۆمەڵکوژییە لە ساڵی ١٩١٥دا لە دژی ئاشوورییەکان ئەنجامدرا.
مرۆڤ لە ڕێگەی کۆریدۆرێکی تاریک و تەسکەوە دەگەنە ئەو حەشارگە. لە ناوەوە ئێسکەکان بە دیوارەکەوە ڕیزکراون، کەلەسەرەکان ڕابردوویەکی ترسناک لە حەشارگەکەدا دەهێنێتە بەرچاوی مرۆڤ، بەڵام تا ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی ئەنجام نەدراوە.
خەڵکی گوندەکە ساڵانێکە لەبارەی بوونی ئەم حەشارگەوە دەزانن. گوندییەکان ئاماژەیان بەوەدا بەهۆی ترسی کۆچ و کۆمەڵکووژی بڕیاریانداوە بێدەنگ بن.
گوندی عاربۆ بە درێژایی مێژوو سێ جار چۆڵ کراوە. دوایین جار لە ساڵی ١٩٩٠ لەلایەن دەوڵەتەوە بە پاساوی ئەمنی تاڵانکرا.
سوریانەکان کە لە گوندەکە دەژین لە ساڵی ٢٠٠١ەوە لە ئەوروپا گەڕاونەتەوە و گوندەکەیان سەرلەنوێ بونیاتناوەتەوە. سەرەڕای ئەمەش تا ئێستا هیچ ڕێوشوێنێکی فەرمی سەبارەت بە ئێسکەکانی ناو حەشارگەکە لە ژێر کڵێسای مۆر دمەت نەگیراوەتەبەر.
قڕکردنی ئاشووری-سووریانی-کلدانی یان سەیفۆ لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا ئەنجام درا. سەبارەت بە کۆی گشتی مردنەکان دەگۆڕێن. هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئەم ژمارەیە لە نێوان ١٨٠ بۆ ٢٧٥ هەزار کەسدا دەخەنە ڕوو. پێشبینیە مۆدێرنەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەم ژمارەیە لەوە زیاترە.