لە ئاکبەلەن هێرشکرایە سەر هاووتەبێژ و پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز

لە ئاکبەلەن سەربازەکان هێرشیان کردە سەر هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز، ئیبراهیم ئاکین و پەرلەمانتاران بورجوگول چوبوک و پەریهان کۆجا، هێشتا بەرخۆدان لەوێ بەردەوامە.

هێشتا بڕینەوە دارەکان لە دارستانی ئاکبەلەنی سەر بە شارۆچکەی میلاس لە موغلا بەردەوامە لەپێناو کردنەوەی کانی خەڵوز. هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز، ئیبراهیم ئاکین و پەرلەمانتاران بورجوگول چوبوک و پەریهان کۆجا گەیشتنە ئاکبەلەن بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی گەلی هەرێمەکە، سەربازەکان بە ئاوی بیبەر و گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر ئاکین و هاوەڵەکانی.

لە هێرشەکەدا ئاکین و پەریهان کۆجا و زۆرێک لە هاوڵاتیان بێزاریان پیشاندا، بینرا سەربازەکان بەتایبەت گازیان دەڕشت بە ڕوخساری کۆجادا، گەلی هەرێمەکە هێرشەکەیان شەرمەزارکرد.