بە دیمەن

لە ئامارا ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا

لە دوای ڕێپێوانی جەماوەری لە خەلفەتییەوە بۆ ئامارا، لەو خانووەی کە ڕێبەر ئاپۆیی تێدا لە دایکبووە پێرۆزبایی ئەنجام درا. لە پانێڵی پیرۆزباییەکەدا گوترا: "پێکەوە کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاد دەنێین."

پیرۆزبای ٤ی نیسان

فیستیڤاڵ کە بە بۆنەی ٧٦ـەمین ساڵرۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بە پێشەنگایەتی پلاتفۆڕمی دامەزراوە دیموکراتیکەکان دوو ڕۆژ لە ناوچەی خەلفەتی ڕحا ئەنجام درا، لە ئامارا بەردەوام بوو. دوای ئەو ڕێپێوانەی کە بە پێشەنگایەتی ژنان بەرەو گوندی ئامارا ئەنجام درا، لە حەوشەی ئەو خانووەی ڕێبەر ئاپۆیی تێدا لە دایکبووە، پیرۆزبایی ٤ـی نیسان ئەنجام درا.

جەماوەر کاتێک گەشتنە گوندی ئامارا، پۆستەرە-وێنەیەکی گەورەی ڕێبەر ئاپۆییان هەڵگرتبووە، کە لە ٢٧ی شوباتدا لە گرتووخانەی ئیمراڵی گیرابوو، وە بەرزکردنەوەی درووشمەکانی "ڕۆژبوونت پیرۆز بێت سەرۆک ئاپۆ"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژیانێکی بێ ئۆجالانمان ناوێ"، "شەهید نامرن"، "گەنجانی فیدایی ڕێبەر ئاپۆین" ڕۆشتنە حەوشەی ئەو خانووەیی کە ڕێبەر ئاپۆیی تێدا لە دایکبووە. لەگەڵ گەیشتنیاندا لە ماڵەکەدا لە لایەن محەمەد ئۆجالان، عومەر ئۆجالان و کەسوکاری ڕێبەر ئاپۆوە پێشوازییان لێکرا.

دواتر جەماوەر چوونە ژوورەوەی ماڵەکە و درووشم گوتنەوە بەرزکرایەوە. هەرەوها گەنجانیش وێنەی گەورەی ڕێبەر ئاپۆییان لەسەربانی خانووەکە هەڵدا. گەنجان کاتێکی زۆر لەسەربانی خانووەکە درووشمیان گووتەوە و دواتر لە حەوشەی ماڵەکەدا پانێڵێک ڕێکخرا.

لە پانێڵەکەدا سەرەتا پەڕلەمانتاری دەم پارتی و برازای ڕێبەر ئاپۆ عومەر ئۆجالان پاش بە خێرهاتنی جەوماوەر گوتی: "سەرۆک لە کۆتا دیداردا سڵاوی بۆ گەل و گەنجان نارد. سەرۆک گوتی، 'پێویستە گەنجان ئاگاداری پرۆڤۆکاسیۆنەکان بن. ڕێگەمان دوور و درێژە'. دەتوانین بە تێگەشتنێکی ئەرێنییەوە پرسەکان چارەسەر بکەین، ئەو کەسەی چارەسەری پرسەکانی لایە سەرۆکە. ڕۆژبوونی سەرۆک پێرۆز بێت. سوپاسی هاتنتان دەکەین و سەرچاومان هاتن."

دواتر ئەندامی کۆمەڵەی ئاشتی، ئاڤێستا گوڵستان ئوچار قسەیکرد و گوتی: "چەند ڕۆژە ڕێپێوانمان درێژەی هەیە. تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی سەرۆک لە ڕێپێوانمان بەردەوام دەبین. ڕۆژبوونی سەرۆک وەک ڕۆژبوونی مرۆڤایەتی دەبینین. ژنان و گەنجان بیرۆکەکانی بەڕێز ئۆجالان بە بنەما دەگرن. بەمە سەربڵندین و ڕێبواری ئەم دۆزەین."

پانێڵەکە بە گێڕانەوەی مێژوو بەردەوام بوو

رۆژنامەوان و نوسەر حەیدەر ئەرگول کە هاوڕێی ڕێبەر ئاپۆیە، بە باسکردنی پێگە و بەرپسیارێتی سەرۆک و بیرەوەرییەکانی خۆی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەستی بەقسەکردن کرد و ئەمەی گوت: "هاتن بۆ ئەم جێگەیە زۆر مانادارە. لە مێژووی هەموو کۆمەڵگەیەکەدا کەسانی گرنگ و کاریگەر دەردەکەون. لە مێژووی کوردیشدا کەسایەتی لەم شێوەیە دەرکەوتوون. دوای سەدان ساڵ لە مانگی نیساندا کەسایەتییەکی سەرۆک ئامێز لە مێژووی گەلی کورددا لە دایک دەبێت. سەرۆک بوون کارێکی ئاسان نییە. دەرفەتی دامەزراندنی پارتێک و بەڕێوەبردنی دۆزی ئازادی لە کوردستاندا کارێکی سەخت بوو. دۆخەکە وەک ئەمڕۆ نەبوو. لەو سەردەمەدا وەک "دووژمن" لە کوردستان دەڕوانرا. لە ئێستا شتەکان بەو شێوەیە نییە، هەموو ئەمانەش دەرنجامی بەرخۆدانی سەرۆکە. سەرۆکایەتی کەسایەتییەکی مەزنە."

لە بەردەوامی قسەکانیدا ئەرگول باسی لە یادەوەرییەکانی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا کرد، هەروەها ئەرگول سەرنجی خستەسەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و دەستنیشانی کرد قۆناغی ڕۆما لە ژیانییدا دژوارترین قۆناغی ژیانی بووە.

لە دوای تەواو بوونی قسەکان، پانێڵەکە بە پرسیار و وەڵام کۆتایی هات. لە کۆتاییدا لە حەوشەی خانووەکە بە گووتنەوەی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرنامەی پیرۆزباییەکە کۆتایی هات.