لە ئەوروپا بەفربارین تا دێت کەم دەبێتەوە، ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی توێژەرانی زانکۆی دۆرتموند، بەهۆی گەرمبوونی زەوی، بەفربارین لە ئەوروپا تا دێت کەم دەبێتەوە.

دەستنیشان کراوە لە مانگی ئادارەوە لەگەڵ دەسپێکی قۆناغی توانەوە، کەمبوونی بەفر پێویستی سەدان ملیۆن کەس بە ئاو دەخاتە مەترسییەوە.

توێژەران ڕایانگەیاندووە، زۆربەی بەفر لە نیوەگۆی باکوور لە ناوچە ساردەکانی خوار -8 پلەی سەدیدایە و ئەو ناوچانە زۆر کاریگەرییان لەسەر نییە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا.

بەڵام لە ناوچە گەرمەکانی سەرووی -8 پلەی سەدی ڕێژەی بەفربارین تادێت کەم دەبێتەوە.

بەپێی هەڵسەنگاندنەکان کە باشوور-ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژهەڵاتی دەوڵەتانی یەکگرتوو و ناوەند و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا لە ساڵانی هەشتاکانەوە تا ئێستە بەفربارین لە هەر ١٠ ساڵێکدا بە ڕێژەی ١٠٪ بۆ ٢٠٪ کەمی کردووە.

هەروەها پلەی گەرمی سارد بارینەکانی زستان دەگۆڕێت بۆ باران، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی تا مانگەکانی بەهار و هاوین سەرچاوە ئاوییەکان لە شوێنە بەرزەکاندا کۆنەبنەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی مەترسی دروستبوونی لافاو.

هەروەها ئەم پێشهاتانە ڕەنگە کاریگەرییان هەبێت لەسەر گەشتیاری و هاوینەهەواری دارستانەکان و کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی ئیکۆ-سیستەم هەبێت و مەترسی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان زیاد بکات.