لەناو بردنی ئیکۆلۆژی لە فوراتەوە هەتا بەسرە

کانەکانی دەرهێنانی سیانوور هەم لە ناوچەی ئیلیچێ ئەرزینگان وهەم لە گیادینی ئاگری کارەساتی گەورە لە تورکیاوە هەتا بەسرە دروست دەکات.

کۆمپانیاکانی دەرهێنانی سیانوور لە کانەکان لە ئاگری و ئەرزینگان هێندەی ئیکۆسیستەمی ناوچەکە نیشانەی مەترسییەکی گەورەن. لە دۆسیەیەکدا ئەم مەترسییە لە فوراتەوە هەتا بەسرە دەگرینە دەست. سەرەتا هەوڵ دەدەین زیانەکان و کاریگەرییەکانی و ئەو سنوورانەی کە کاریگەرییان لەسەر دەبێت ڕوون بکەینەوە. لە دۆسیەکەماندا پێداچوونەوە بە سیاسەتی ئیکۆلۆژی تورکیا لە کوردستاندا دەکەین، و تیشک دەخەینە سەر پەرەپێدان بەکانەکانی سیانوور چییە و بە تایبەتیش لەسەر ئەو کۆمپانیایانە کە کاری کانگاکان دەکەن لە ئەرزینگان و ئاگری دەخەینە بەرباس. لە کۆتاییدا مافی قسەکردن بە ئایتەن کۆردو پەرلەمانتاری دەم پارتی لە دێرسیم بەجێدەهێڵین کە لەسەر ئەم تاڵانە سروشتییە پرسیار و پێشنیاری لێکۆڵینەوەی پێشکەش کردبوو.

لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، نزیکەی ٢٠ مەتر سێجا گیراوەی سیانوور بە هۆی پچڕانی بۆرییەک کە گیراوەی سیانووری تێدابووە لە کانگای زێڕ کە ئەناگۆڵد مادەنجیلیک لە گوندی چۆپلەری سەر بە ئیلیچێ ئەرزینگان کاریان دەکرد، کەوتە ناو ژینگەوە هەرچەندە کۆمپانیاکە سەرەتا ڕووداوەکەی شاردەوە، بەڵام پارێزگاری ئەرزینگان لە کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەکەیدا دوای سێ ڕۆژ لە ڕووداوەکە ڕایگەیاند کە لێشاوەکە بێلایەن کراوە و خاکە پیسبووەکە بە بەکارهێنانی ئامێری پاککەرەوە پاک کراوەتەوە و براوەتە ناوچەی کاری لیچێ.

وەزارەت دوو جار پەرەپێدانی کۆمپانیاکەی پەسەند کرد

پێش ئەوەی ئەم ڕووداوە ڕووبدات، ئەناگۆڵد مادەنجیلیک کە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە لە ناوچەکەدا کاردەکات، لەهەوڵی پەرەدانی کاری کانەکان بووە. وەزارەتی ژینگە و شارەوانی و کەشوهەوا، لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، بڕیارێکی ئەرێنی سەبارەت بە پڕۆژەی زیادکردن و ئاسانکاری  بۆ کاری کۆمپانیاکە کردووە. بەپێی هەڵسەنگاندنی کاریگەریی ژینگەیی (EIA) دا. TMMOB سکاڵای یاسایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی وەزارەت تۆمارکردووە. چونکە دارستان، ژینگە و کێڵگەی کشتوکاڵی ناوچەکە تەرخان درابوو بە پڕۆژەکەوە. لە بنەڕەتدا ئەم بڕیارە دوای سکاڵای TMMOB هاتووتە پێشەوە.

 وەکوو بیانووی هەڵوەشانەوەی دۆسیەکە وەها ئاماژە کراوە:"بەپێی یاسای ژینگەیی ژمارە ٢٨٧٢، یاسای دارستان ژمارە ٦٨٣١، یاسای پاراستنی سەروەت و سامانی سروشتی و کولتووری ژمارە ٢٨٦٣، یاسای لەوەڕگە ژمارە ٤٣٤٢، پاراستنی ژینگە و یاسای بەکارهێنانی زەوی ژمارە ٥٤٠٣، یاسای کشتوکاڵی ژمارە ٥٤٨٨، ڕێسا پەیوەندیدارەکان و بەرژەوەندی گشتی بن هەڵوەشایەوە.

دیسان سەرەڕای هەموو ئەمان لە ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ وەزارەت جارێکی تر ئەو کۆمپانیایەی غەرامە کرابوو، توانای کار بەرهەم هێنانی نایاسایی خۆی زیاد بکات.

حەوزی کیمیایی لەسەر هێڵی فای چالاکە

کۆمپانیای ئەناگۆڵد دووجار مۆڵەتی ئەرێنی لە وەزارەت وەرگرتووە بۆ زیادکردنی تواناکانی و ڕووبەرەکەی دوو هێندە و نیو زیاد کردووە. کۆمپانیاکە ئێستا کارەکانی لە ڕووبەری نزیکەی ٢٤٤٧ یاریگای تۆپی پێ ئەنجام دەدات. واتە حەوزی سیانووری کانەکە لەوەڕگە، دارستان و کێڵگە کشتوکاڵییەکان بەتایبەت سەرچاوەکانی ئاوی ژێرزەوی و ڕووباری فورات دەخاتە مەترسییەوە، لەبواری خۆپارێزییەوە لە بۆمەلەرزە دەبێت ڕێوشوێنی ئەمنی بگیرێتەبەر هەتا حەوزەکان کە ٦٦ ملیۆن تەن کیمیاویان تێدایە زیانیان بەر نەکەوێت و نەڕژێتە ناو ئاوی فوراتەوە.

لەو سکاڵایەی کە لەلایەن TMMOB ــەوە کرایەوە، بۆ دووەمجار دۆزینەوەی پسپۆڕی دەستی پێکردووە. لەلایەن دادگای کارگێڕی ئەرزینگانەوە کاتێ زانرا سکاڵاکە لەلایەن TMMOB تۆمارکراوە ڕەتکرایەوە. بەڵام TMMOB تانەیەکی لە بڕیارەکەی دادگا داوە و داوای بەدواداچوونی دووبارەی دۆسیەکەی کردووە.

ڕووبەرێکی ٧٢٢ کیلۆمەتری وێران کراوە

کۆمپانیای زێڕینی کوزای لە هەرێمەکە گەڕانێکی دیکەی بۆ دۆزینەوەی سیانوور دەستپێکردووە و ڕاگەیاندراوە لە گوندی مۆلاکارا سەر بە ناوچەی گیادینی ئاگری کانێکی زێڕ دۆزرایەوە. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١، مستەفا ڤارانک کە ئەوکات وەزیری پیشەسازی و تەکنەلۆژیا بووە، ڕایگەیاندووە، ٢٠ تۆن یەدەگی زێڕ بە بەهای ١.٢ ملیار دۆلار و ٣.٥ تۆن یەدەگی زیو بە بەهای ٢.٥ ملیۆن دۆلار لە گوندی مۆلاکارا لە گیادینی ئاگری دۆزراوەتەوە و ڕاگەیەندراوە کە کارەکانی هەڵکۆڵین لەو بوارەدا دەست پێدەکات. لە ئەنجامی هەڵکۆڵین و شیکارییە بنەڕەتییەکانی کۆمپانیاکە ١٤،٠٩ملیۆن تۆن یەدەکی کانزاکان دۆزراوەتەوە.

لەو چوارچێوەیەدا دیاری کرا کە ٤ حەوزی سیانوور لەو ناوچانە دروست بکرێن، لەو حەوزانەی کە پێی دەوترێت حەوزی بارگاویکراو، دابەزێنراو، فریاگوزاری و لافاو، سەدان تۆن پاشماوەی کیمیایی مەترسیدار و دوو هەزار و ٤٥٥ تەن سیانووری سدیۆم و ١٠٤٣ تەن هایدرۆکسید ساڵانە بەکاردەهێنرێت.

لەم کانانەی کە سیانووری تێدا بەکاردەهێنرێت، ڕووبەرێکی ٧٢٢ کیلۆمەتری دەکەوێتە مەترسییەوە، هاوشێوەی ئەرزینگان ئیلیچێ. ئەم مەترسیە دەگاتە ڕووباری مورات کە گەورەترین لقی ڕووباری فورات و ڕووباری زیلان و دەریاچەی وانە کە ئاوی ڕووبارەکەی لێ تێدەپەڕێت. ڕووباری موراد کە ٧٢٢ کیلۆمەتر بەسەر پێنج شاردا تێدەپەڕێت و بەنداوی زۆری لێدەکەوێتەوە، هەتا ڕووباری فورات و لەوێشەوە تا دەریای بەسرە ڕووبەڕووی قەیرانی ژینگەیی بووەتەوە. مەزەندە دەکرێت کە گەڕان بەدوای سیانوور و کانگاکان لەم ناوچەیەدا کاریگەری نەرێنی لەسەر ناوچەکانی ئاگری، موش، خارپێت و چەولکێش دەبێت. جگە لەوەش لەناوبردنی سەرچاوە ئاوییەکانی وەک دەریاچەی وان، ڕووباری مورات و ڕووباری فورات و ژیان لەهەموو شارەکانی وەک ئەرزینگان، چەولکێ، ئامەد، مەلەتی، سەمسور، دیلۆک، ڕحا و وان پیس دەکات و بە پیسکردنی ڕووباری فورات، ڕووبەرێکی فراوان هەتا دەریای بەسرە کاریگەری نەرێنی هەیە. لەلایەکی دیکەوە ڕووباری مورات لەژێر مەترسی وشکبووندایە و وا بیر دەکرێتەوە چالاکیی کانگاکان دەبێتە هۆی پیسبوونی ئاو و خاک و هەوا. هەروەها دەبێتە هۆی قەیرانی ئاو و لەناوچوونی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە.