پردی جوان و ناوازەی نەهری لە شەمزینان

پردی نەهری لە شەمزینان یەک لە شوێنەوارە جوان و ناوازەکانی کوردستانە. لە هەموو وەرزەکاندا جوانیەکی تایبەتی هەیە.

ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ کە مێژووەکەی بۆ هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە، لانکەی زۆر شارستانیەت بووە. ژمارەیەکی زۆر شوێنەواری مێژوویی لەو ناوچەیە ماون. یەک لەوانە پردی بەردینەی نەهرییە. پردەکە لە بەرد لە سەر رووباری شەمزینان دروستکراوە و ١٣ کیلۆمەتر دوورە لە سەنتەری شەمزینانەوە.

ئەو پردە ساڵی ١٨٩٨ لەلایەن شێخ محەمەد سدیق کوڕی شێخ عوبەیدوڵا نەهری دروستکراوە. لەناو چیا سەرکەشەکان، لە دۆڵێکی قووڵ دروست کراوە. هەردوو کۆڵەکەکانی پردەکە لەسەر گاشەبەر دانراون. پردەکە ١١ مەتر بەرز و ٢١ مەتریش درێژە.

لە هەر وەرزێکدا ئەو پردە جوانیەکی تایبەت بە خۆی هەیە. ساڵانە بە دەیان گەشتیان سەردانی پردی نەهری دەکەن. یەک لەوانەش مەحمود تەمەلە کە لە وەرزە جیاجیاکاندا دێتە شەمزینان و وێنەی پردی نەهری دەچرکێنێت. تەمەل رایگەیاند، کە دەبێت جوانی و ناوازەیی سروشتی و مێژوویی ئەو پردە بپارێزرێت.

هـ . ب