راپۆرتی پسپۆڕان: بە ئەنقەست تاوان بەرامبەر ژینگە کراوە، مەترسی پیسبوونی فورات بە ماددەی کیمیایی هەیە

لە راپۆرتی پسپۆڕان لەبارەی کانە زێڕی ئیلیچی ئەرزیگاندا هاتووە، کە بە ئەنقەست تاوان لە دژی ژینگە ئەنجامدراوە و مەترسی پیسکردنی چەمی فورات بە ماددەی کیمیایی لە ئارادایە.

لە راپۆرتی پسپۆڕاندا سەبارەت بە رووداوەکەی ١٣ی شوباتی کانە زێڕی ناوچەی ئیلیچی ئەرزینگان کە بەهۆیەوە ٩ کرێکار گیانیان لەدەستدا، بانگەشەی ئەوەکراوە، کە بەڕێوەبەری تورکیای ئاناگۆڵد جەنگیز یاڵچن دەمیرجی و کاربەدەستان 'بێتاوانن و کەمتەرخەمیان نەکردووە'، بەڵام بەڕێوەبەری کەندەی ئیان رۆناڵد گپیل و ئەندازیارێک و ٧ کەسی تر 'کەمتەرخەم' بوون.

لە راپۆرتەکەدا ئەوە هاتووە کە کۆمپانیای ئاناگۆڵد بۆ بواری کانەکان "بە ئەنقەست تاوانی قڕکردنی ژینگە"ی ئەنجامداوە و ئەوە خراوەتەڕوو کە دوورنییە کارەساتەکە ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی ناوچەکە پیس بکات.

بە گوێرەی راپۆرتەکە مەترسی بوونی برێکی زۆر ماددەی سیانۆر دەتوانێت مەترسی لە سەر تەندروستی مرۆڤەکان دروست بکات و مەترسی پیسبوونی بە ماددەی کیمیایی لە سەر رووباری فورات هەیە.

هـ . ب