'شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی پێودانگی سەدەی ژنانە'

فەرماندەیی هەپەژە بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "خاوەنداری لە ئامانج و ئاواتەکانی شەهیدانی ئەو قۆناغە ئەرکێکی سەرەکیە. لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت هەموو ژنان خاوەن هەڵوێستێکی بەرگریکارانەی بەهێز و یەکگرتوو بن.

فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (هەپەژە) سەبارەت بە دووەم ساڵیادی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی پێودانگ و پێوەری سەدەی ژنانە.

راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی هەپەژە بەم جۆرەیە:

"لە مێژووی دەسەڵاتداریدا سیستمی پیاوسالار بە هەموو هێز وتوانایەوە هەموو کات ویستویەتی راستی ژن کە لە هەموو روویەکەوە سەرچاوەی ژیانە و حەقیقەتی مرۆڤایەتی بەزیندوویی رادەگرێت، لەناوببات و ژنان بکاتە کۆیلەی خوازراوی ژیان. هەرچەندە ئەو سیستمە توندوتیژە بۆ ئەو جێبەجێکردنی ئەو ئامانجە دەستی بۆ هەموو رێبازێکی دڕندانەش بردووە؛ ژنان بە کۆمەڵکوژی، ئەشکەنجە و دەستدرێژی و هەموو کردەوەیەکی نامرۆڤانە رووبەڕووکرانەوە، بەڵام ژنان هەرگیز بە گشتی خۆیان بەدەستەوە نەدا، سەریان شۆڕ نەکرد. لە هەموو قۆناغەکانی مێژووی دەسەڵاتداریدا ژنان کە لە بەرامبەر ئەو سیستمە پیاوسالارەدا خۆڕاگرییان کرد و تێکۆشانیان کرد بە هەبوون و مانەوەیان. واتە ئەو سیستمە چەندە ویستبێتی لەناویان ببات، نەیتوانی ریشە و جەوهەری ژنان کە ژیان بونیاد دەنێت و هیوای ئازادی دەگەشێنێتەوە بە گشتی لەناوببات. هەربۆیە دەڵێین مێژووی ئازادی ژن خاوەن ریشەیەکی دێرینە و لە هەموو قۆناغەکانیدا راستی زۆر دەوڵەمەند شاراونەتەوە. رێبەر ئاپۆ بە هزر و فەلسەفەی بێهاوتای خۆی بەرەو مێژوو، کۆمەڵگا و بەتایبەتی ژنان روانگەیەکی بەو جۆرەی سازکرد کە بە رۆشنبوونەوەی مێژووی ژن کە لە تاریکیدا هێڵرابووەوە، کۆمەڵگا رۆژ لە دوای رۆژ لە راستی خۆیەوە نزیک دەبێتەوە و حەقیقەتی ژیان جارێکی دیکە باڵادەستی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە. رێبەر ئاپۆ ئەو رەوت و جوڵەیەی وەک 'ژن، ژیان، ئازادی' ئاوێتەی ژیان کرد. ئەوە، فەلسەفەی ژیانی ئازادی نوێیە. هەربۆیە کاتێک بەر لە دوو ساڵ کچە کورد ژینا ئەمینی بە دەستی رژێمی داگیرکەر و قڕکەری ئێران تیرۆرکرا؛ بە پێشەنگایەتی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کۆمەڵگا دەستی بە راپەڕین کرد و بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لە بەرامبەر رژێمی قڕکەری ئێران و کۆی سیستمی پیاوسالار وەستایەوە و لێپێچینەوە لەگەڵ کرد. ئەو سەرهەڵدانەی کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەرەوپێش بران رۆژ لە دوای رۆژ گەشتر بوون، زیاتر بە رێکخستن بوون و لە سەرتاسەری جیهان بڵاوبوونەوە. لەگەڵ بەرەوپێشچوونی قۆناغەکە ئیتر بەو جۆرەی لێهات کە تەواوی جیهان بە پێشەنگایەتی ژنان بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی لە دژی سیستمی پیاوسالار دینامیزمێکی چالاکی سازکرد و لە مێژوودا بۆ یەکەم جار فەلسەفەیەک سنووری نەتەوە، ئایین، باوەڕی، کولتور و هتد..ی بڕی و تەواوی مرۆڤایەتی گرتەوە.

لە بەرامبەر ئەو دۆخەدا هەم تەختی رژێمی داگیرکەر-قڕکەری ئێران و هەم تەختی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری پیاوسالار هەژا و درز و کەلێنی گەورە کەوتە سیستمەکەیانەوە کە کە هەموو ئەو راستیانەی دەیانویست بیانشارنەوە لەو درزانەوە گۆڕەپانەکان و رەنگە یەکەم جار بوو کە مرۆڤایەتی لەو ئاستەدا بەشێوەی رێکخراو لە پرسی مێژووی دەڕوانی و راستی ئەو سیستمە ستەمکارانەی بینی. مرۆڤایەتی جاڕێکی دیکە تێگەیشت کە لە بەرامبەر هەر هێزێکی هەژمونگەرا، لە راستیش لە بەرامبەر کۆی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری تاکە رێگەی ئەڵترناتیڤ و جێگرەوە پارادایمی رێبەر ئاپۆیە و ئەوەش لە سەر بنەمای ئازادی ژن بەرەوپێش دەچێت.  بۆیەش سەدەی ٢١ سەدەی ژنانە و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە مێژووی ئازادیی ژناندا بووە یەک لە قۆناغە سەرەکیەکان کە رێپێوانی ئازادی گەیاندە قۆناغێکی نوێ. شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بە واتا و راستی زۆر قۆڵ بارگاوی کراوە. ئەم شۆڕشە داینامیکیە تا سەر ستراتیژیکە و هەر هەنگاوێکیش بۆ پێشەوە دەنێت لە هەموو روویەکەوە ئایدۆلۆژیکە. ئێمە دەتوانین بڵێین کە ژنانی کورد پێشەنگایەتیان بۆ هەموو ژنان کرد، راستی دڕندەیی سیستمی پیاوسالاریان خستەبەرچاو و لە بەرامبەر ئەم سیستمەدا چالاکی جیاجیان کرد و بە بەردەوامیش ئەنجامی دەدەن. لەو چالاکییانەدا هەڵوێستی رێکخراو بەرەوپێش چوو، داواکاری ئایدۆلۆژیک کە خرانەڕوو و ئاستی بەگریی و پاراستن کە هاتە ئاراوە جارێکی دیکە پێی نیشانداین کە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی شۆڕشێکی فرەڕەهەندە و دوژمنی لە چوارلاوە تەنگپێهەڵچنیوە. ئەو دوژمنەی تەنگی پێهەڵچنراوە و ئەم شۆڕشە بە گەورەترین مەترسی سەر خۆی دادەنێت بە بێ پێودانگترین و بێ ئەخلاقانەترین رێگە و رێبازەکان پەلاماری ژنان و کۆمەڵگا دەدات. بۆیەش پێویستە بێ وەستان داوای خۆی بۆ ئازادی و دیموکراسی بکاتە هاوار، لە هەموو گۆڕەپانەکان و کایەکانی ژیاندا زیاتر خۆی رێکبخات و بەردەوام تێکۆشان بەهێز بکات.

لە کۆتاییدا ئێمە وەک هەپەژە دەڵێین، کە پێویستە هەموو ژنان خاوەنداری لەو دەستکەوتانە بکەن کە رێبەر ئاپۆ لەپێناو شۆڕشی ژناندا بونیادی ناون. بە رۆحێکی یەکگرتوو، بە شێوەی رێکخراوی بەهێز، بە خۆشەویستی گەورەوە خاوەنداری لەو سەردەمانەی شۆڕش دەکەین تا بەدەستهێنانی سەرکەوتن. کاتی ئەوەیە کە پارێزگاری لە کەرامەت، وڵات و شۆڕشەکەمان بکەین. ئەمە ئەرک و بەرپرسیارێتی هەر یەک لە ئێمەیە، بۆیە پێویستە هەمووان خاوەنداری لە ئەرک و بەرپرسیارێتی سەردەم بکەن. لە هێڵی فەرماندە ئاریەن ئاریاندا خاوەنداری کردن لە بەهاکانی شۆڕش و شەهیدانی ئەم دۆزە رێنمایی ئەم راستیەیە، بۆ ئەوەش خاوەنداری لە ئامانج و خەونەکانی شەهیدانی ئەم قۆناغە ئەرکێکی سەرەکیە. لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت هەموو ژنان لە گۆڕەپانەکان خاوەن بەرگرییەکی بەهێز بن و تا سەر یەکگرتوو بن".