سیستەمی لەناوبردن لە کوردستان: لەناوبردنی سروشت

لەم ساڵانەی دواییدا، لە چوارچێوەی چەمکی شەڕدا، بە پلەی یەکەم لە ناوچەکانی ئامەد، دێرسیم و جودی لە هەموو شارەکانی کوردستان، ناوچە ئیکۆلۆژییەکان ڕووبەڕووی وێرانکاریی سیستماتیک بوونەتەوە.

لەناوبردنی بەرفراوانی سروشت، لە سەدەی ڕابردوودا بە تایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا، لە چوارچێوەی چەمکی شەڕدا بە کۆچبەری لە جوگرافیای کوردستان بەردەوامی بووە. بە پلەی یەکەم لە ناوچەکانی ئامەد، دێرسیم و جودی، لە هەموو شارەکانی کوردستان، ناوچە ئیکۆلۆژییەکان تووشی وێرانکاریی سیستماتیک بوون.

لە کوردستان کە بەهۆی پەیمانی لۆزانەوە بێ پێگە کرا، لە سەدەی ڕابردوودا سیاسەتی بەربڵاوی لەناوبردن بۆ چۆڵ کردنی خاکەکەی جێبەجێ کرا. جگە لە لەناوبردنی کولتوور و زمان و شوێنەوار، بە جوگرافیاشەوە، میکانیزمێکی سیستماتیکی قڕکردن ئەنجامدراوە. وەک درێژەپێدەری سیستەمی پاکتاوکاری بەربڵاو، سووتاندنی ناوچەی نیشتەجێبوون، سووتاندنی دارستانەکان، لەناوبردنی لەوەڕگەکان، بەکارهێنانی بەنداو لەسەر ڕووبارەکان و چالاککردنی کارگەکانی کانگاکان. لەلایەک لەناوبردنی سروشت لەچوارچێوەی شەڕی تایبەت و ڕێکارە نائاساییەکان، لەلایەکی دیکەوە پرۆسەیەک بۆ بەدامەزراوەییکردنی ئەم پرۆسەی لەناوبردنە بەڕێوەدەچێت. لە کوردستان ئەو ناوچانەی بە پاساوی قەدەغەکردن و شەڕ چۆڵ دەکرێن و وەک ناوچەی سەربازی ناسێنراون، پرۆسەیەکی تاوانکارییە و لێکەوتەی کۆمەڵایەتی-سیاسی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.

بەهۆی ئەو شەڕ و ململانێانەوە کە سەدەیەکە بەردەوامە، سەدان ناوچەی دارستانی بە سیاسەتێکی سیستماتیک سووتاون، بڕدراونەتەوە و تاڵانکراون. لەلایەکی ترەوە بەردەوامی بوردومانەکان کاریگەری لەسەر وەستاندنی گەشە کردنی سروشتی هەرێمی کوردستان هەبووە. بە تایبەت لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا، هەموو ناوچە ئیکۆلۆژییەکانی زۆرێک لە گوندەکانی کوردستان، بە تایبەت ناوچەکانی ئامەد و دێرسیم و جودی کە لە سەردەمی دەسەڵاتی ئاکەپەدا بە ناوچەی شەڕ ناسێندرابوون، بە شێوەیەکی سیستماتیکی سووتێنران و وێران کران.

مێژووی لەناو بردنی دارستانەکان

لە کوردستان گرنگترین پرۆسەی لەناوبردنی سروشت سەدان ساڵ لەمەوبەر بە دەرهێنانی کانەکانی مس لە ناوچەی کانگاکانی ئەل عەزیز دەستی پێکرد. بەپێی ڕاپۆرتەکانی دەوڵەتی عوسمانی، بۆ بەرهەم هێنانی مس، کاتێک خەڵوز لە کورەکانەوە دەست نەکەوت، دارستانەکانی دەوروبەری بەکاردەهێنران. بە پێی زانیارییەکانی ئەو سەردەمە سەدان ناوچەی دارستان بڕدراون و بۆ داگیرساندنی کورەی کانگاکان بەکارهێنراون.

مێژووی وێرانکردنی ژینگە بە بیانووی شەڕەوە

دوای دامەزرانی دەوڵەتی تورک و سەردەمی شەڕێکە لەگەڵ گەلی کورد بە داوای مافی خۆی دەستی پێکرد، بەردەوام ناوچە دارستانەکان دەسووتێنران. سووتاندنی سیستماتیکی ناوچە دارستانەکان بە بەشێک لە شەڕ چاو لێکراوە، لە سەردەمی سەرهەڵدانی شێخ سەعید لە ساڵی ١٩٢٥ و دوای ئەو دەستی پێکردووە. بەهەزاران هاوڵاتی مەدەنیش کوژراون. لە لایەک کورد لە چوارچێوەی پلانی شەرق-ئیسلاحات دەربەدەر کرا، لە لایەکی دیکەوە لەژێر سیاسەتی نیشتەجێبوون بە سەدان دارستان و لەوەڕگە سووتێنران و تاڵان کران. دواتر هەمان تاکتیک لە هەموو سەرهەڵدانەکاندا جێبەجێ کرا. دەوڵەتی تورک بەتەواوەتی بوئەم سیاسەتانەی شەڕی دژی سروشتی کوردستان دەست پێکرد، بەتایبەت لەو شوێنانەی کە بەرخۆدان دەکرا سروشتی ناوچەکانی سووتاندووە.

لە ماوەی ٢٠ ساڵدا ٩ هەزار هێکتار لە سروشتی کوردستان سووتێنراوە

لەناوبردنی سروشتی کوردستان بە شێوەیەکی دڕندانە بەردەوام هەبووە، هەر لە ساڵانی ١٩٨٠ دوای سەرهەڵدانی پەکەکە، قۆناغێکی تر دەستی پێکرد. دەوڵەت دیسان چەمکی شەڕی لەسەر بنەمای کۆمەڵکوژی کوردانی دەست پێکرد، دەوڵەت جارێکی تر سەدەی سووتاندن و وێرانبوونی بەبیر گەلی کوردی هێنایەوە. هەزاران گوند و مەزرا سووتێنران و وێران کران. سەدان دارستان و لەوەڕگە سووتێنران و لەناو چوون.

بەپێی تۆمارە فەرمییەکانی دەوڵەتی تورک، لە نێوان ساڵانی ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٩، لە ئەنجامی بۆردومانی سەربازیدا، تەنها لە ماوەی یەک مانگدا ٣٣ ناوچەی دارستانی سووتێنراون و لە ماوەی ٢٠ ساڵدا ٩ هەزار هێکتار لەناوچە جیا جیاکان لەناو براون.

بەڵام لە ساڵی٢٠١٥ بە دەستپێکردنەوەی چەمکی شەڕ تەنها لە باکور سنوردار نەما، ئەمجارە هێرشێکی قورس دژ بە سروشت و هەرێمەکانی باشور و ڕۆژئاوا بە بڕین و تاڵانکردنی دارستانەکان دەستیپێکرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەدەکە لە بەرامبەردا بێدەنگن و تەنانەت گوشار دەخاتە سەر ئەو خەڵکەی ناڕەزایەتی دەردەبڕن. بە داگیرکردنی عەفرین لە ڕۆژئاوا، بە ملیۆنان داری زەیتون کە سەرچاوەی بژێوی گەلە، بڕدرا، سووتێندران و تاڵان کران و براونەتە تورکیا.

سەرەڕای سیستمی قڕکردن و وێرانکاریی بەربڵاو لەسەر خاکی کوردستان، چەکی کیمیاوی دژی هەرێمەکانی گەریلا بەکاردەهێنرێت، ئەمەش تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی. ئەم چەکانە زیانێکی زۆری بە ژێرخان و ئیکۆلۆژی هەرێمەکە دەگەیەنن. بە هۆی مادەی چەکە کیمیاییەکان کە تێکەڵ بە ئاوی ژێر زەوی دەبن و دەبێتە ژەهراویبوونی کەشوهەوا و ئاو، ژیانی مرۆڤ، ئاژەڵان و ئیکۆسیستەمی هەرێمەکەش لەناو دەبات.

بڕیارە لە سەر زۆربەی ڕووبارەکان بەنداو و وێستگەی کارەبای لێ دروستبکات. بەم کارە زیانی کۆمەڵایەتی و کولتووریش ڕوودەدات. لێکەوتەی نەرێنی درێژخایەنی لەسەر بەرهەمی کشتوکاڵی دەبێت. بەنداوەکان کە لە چوارچێوەی میتۆدی شەڕدا دروست دەکرێن، مەترسییەکی جدیی بۆ سروشتی کوردستان دروست دەکەن.

وێستگەکانی کارەبای سەر بەنداوەکان هیچ سوودێکی ئابووری بۆ گەلانی ناوچەکە نییە. تەنها سوودی بۆ ئابووری سەرمایەی دەوڵەت هەیە. وزەی بەرهەم هێنراویش بو ناوچە پیشەسازییەکانی شارەکانی ڕۆژئاوا دەنێردرێت.

حەسەن کیف کە مێژوویەکی ١٢ هەزار ساڵەی هەیە، یەکێک لەو ٤٠٠ شوێنە شوێنەوارانەیە بە هۆی ئەم سیاسەتانەوە ژێرئاوکەوت. نزیکەی ١٣٦ کم لە ڕووباری دیجلە کە داهاتێکی بێ وێنەی هەبوو، کرا بە دەریاچە، بەم شێوەیە یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵکوژییە ئیکۆلۆژییەکان لە باکووری کوردستان ڕوویداوە.

بەنداوە ئەمنییەکان

زنجیرە بەنداوەکان لە ساڵی ١٩٨٠ لە باکووری کوردستان بە پرۆژەی گاپ دەستی پێکرد. لە ساڵانی ١٩٩٠ زیاتر بە مەبەستی ئەمنی دروستکراون نەک ئابووری-وزە. لە پرۆسەی گاپدا تا ئێستا 5 بەنداوی مێگا لەسەر ڕووباری فورات دروستکرا لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە بە ئامانجی سەربازی لە ژێر ناوی 'ئاسایش'، بە دروستکردنی ١١ بەنداو کە جۆلەمێرگ و شڕناخ لەخۆدەگرێت، ویستی کە بە تەواوی ناوچەکە بچێتە ژێر کۆنترۆڵی سەربازییەوە. ئەم پڕۆژانە هەم کاریگەرییان لەسەر کۆچکردن هەبووە و هەم کاریگەری نەرێنی جددییان لەسەر سەرچاوەکانی ئاو دروستکردووە هەم ئیکۆسیستەمی ناوچەکە زیانی بەرکەوتووە و گوندەکان و ناوچە سروشتییەکان ژێرئاوکەوتن.

بەم هەوڵە بەرفراوانانەی لەناوبردن، بەنداوەکان و ئەو کارانەی کە لەسەر سەرچاوە ئاوییەکان ئەنجام دەدرێن، دەبنە هۆی لەناوچونی بەشێک لە ڕوەکەکان، ئاوی ژێر زەوی کەمتر و کەمتر دەبێتەوە، کێشەی پیسبوونی لێدەکەوێتەوە. دەبینین لەو ناوچانەی کە بەنداوەکانی لێ دروستکراوە، نەخۆشیەکان زیادی کردووە.

واتە سیستەمی دەسەڵاتداری تورک ئاو وەک هەڕەشەیەک لە دژی وڵاتانی هەرێمەکانی (ڕۆژئاوا-باشوور) بەکار دەهێنێت.

پیسبوونی ئاوی خواردنەوە لە کوردستان

لەبەر ئەوەی پاڵاوتنی پێکهاتەکان لەسەر سەرچاوەکانی ئاو ئەنجام نادرێت و کانزا قورسەکان لە ئاو دەکرێن، ئاوەکە پیس دەبێت و ئەمەش سیاسەتی لەناوبردنی سیستماتیکی لەسەر سروشتەکەمان پیشان دەدات. کانزا قورسەکان، دەچێتە ناو خاک و ئاوی ژێر زەوی و لە ئەنجامدا دەچێتە زنجیرەی خۆراکی ئاژەڵ و مرۆڤەوە.

بزووتنەوەی ئیکۆلۆژی میزۆپۆتامیا ڕاپۆرتێکی لەسەر تاڵانکردنی شارەکانی کوردستان بڵاوکردەوە و ناوەڕۆکەکەی بەم شێوەیەیە:

450 کم زەوی لە دێرسیم وەک ناوچەیەکی کانگا ڕاگەیەندراوە

جوگرافیای کوردستان دەوڵەمەندە بە سەرچاوە ژێرخانەکان. لەم دواییانەدا گەڕان بەدوای شارستانیەتدا گەیشتووەتە ئاستی تاڵانکردن. ڕووبەرێکی نزیکەی ٤٥٠ کیلۆمەتر وەک ناوچەی کانگا لە دێرسیم ڕاگەیەندراوە. زۆربەی ئەو شوێنانە لەژێر ناوی'کرێدان'دەدرێتە خاوەن سەرمایە و کۆمپانیا گەورەکان و تاڵان دەکرێن.

ناوچەی کشتوکاڵی بۆ بەرهەم هێنانی خەڵوزی بەردی لە فارقین لەناو دەچێت

9 ساڵ لەمەوبەر لە فارقین خەڵوزی بەردین دۆزراوەتەوە. دوای ئەمەش پلانی بۆ دانرا کە لە سێ هەزار شوێنی جیاوازی کوندا لێکۆڵینەوەی بۆ بکەن لە ئەنجامدا تاڵان دەستی پێکرد. بەرهەم هێنانی خەڵوزی بەردی مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەکان و ڕێگری لە بەرهەم هێنانی کشتوکاڵی ناوچەکە دەکات. لەچوارچێوەی پڕۆژەی تاڵانکاری ئێکۆلوژیدا 15 ملیۆن دار فستق و ئاژەڵ لەژێر هەڕەشەیەکی گەورەدان لەو ناوچەیانە.

وێستگەی کارەبای بەردی خەڵوز لە داوێنی شاخی جودی

گروپی سینەر کە نزیک لە حکومەتە، نزیکەی ٦ ساڵە وێستگەی کارەبای خەڵوزی لە بناری چیای جودی دروستکردووە. ئەو کرێکارانەی لەم کارگەیەدا دامەزراون، زیندانیانی پێشووی چینن. لە لایەک سروشت خەریکە لەناو دەچێت، لە لایەکی ترەوە کاری زیندانیانی وڵاتانی دیکە وەکو کاری هەرزان بەکاردەهێنێت. زیاتر لە ٥٠٠ کان نزیک لە شاخەکانی جودی هەڵدراونەتەوە کە ساڵانە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تۆن خەڵوز بەرهەم دەهێنن.

*ئەم دۆسیەیە تایبەت بە لەناوبردنی سروشت لە کوردستان لەسەر بنەمای داتاکانی بزووتنەوەی ئیکۆلۆژی میزۆپۆتامیا و ژوورە پیشەییەکانی ئامەد کۆکراوەتەوە.