ژنێکی کورد وەک یەکێک لە براوەکانی خەڵاتێکی نێونەتەوەیی دەستنیشانکرا

ژنێکی چالاکوانی کورد، کە لە بواری ژینگەدا کاردەکات، وەک یەکێک لە براوەکانی خەڵاتی "ژنانی پاڵەوانی مافەکانی ژینگە بۆ ساڵی ٢٠٢٣"، دەستنیشانکرا، کە لەلایەن سەنتەری جنیڤ بۆ مافەکانی مرۆڤ دابەش دەکرێت.

هێرۆ وەکیل، چالاکوانی بواری ژینگە، لە هەژمارەکانی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕایگەیاندووە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی "ژنانی پاڵەوانی مافەکانی ژینگە بۆ ساڵی ٢٠٢٣".

ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو خەڵاتە لەلایەن سەنتەری جنێڤ بۆ مافەکانی مرۆڤ دابەش دەکرێت، وەک ڕێزلێنان لە هەوڵ و ماندووبوونی ئەو تاکانەی لەپێناو بەرەوپێشبردن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهاندا کاردەکەن.

خەڵاتەکانی سەنتەری جنێڤ بۆ مافەکانی مرۆڤ، ساڵانە لە ڕۆژی ١٠ـی کانوونی یەکەمدا کە هاوکاتە ڕۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤە دابەش دەکرێن، هەوڵێکە بۆ ڕێزلێنان لە کار و ماندووبوونی ئەو کەسانەی لە بواری مافەکانی مرۆڤدا تێدەکۆشن، هەروەها بۆ هاندانیانە بۆ بەردەوام بوون.

هـ . ب