دەستەى ئاین و باوەڕی تەڤگەری ئازادیى کۆڵگای کوردستان بە بۆنەى جەژنی رەمەزانەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و جەژنی نەورۆزى لە هەموو موسوڵمانانی جیهان و کوردستان پیرۆزکرد.
لە راگەیاندراوەکەى تەڤگەری ئازایدا هاتووە "هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان لە ته‌واوی موسوڵمانانی جیهان به‌گشتی و موسوڵمانانی كوردستان به تایبه‌تی ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه ببێته هه‌وێنی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان بۆ ته‌واوی گه‌لانی جیهان و گه‌لی كوردیش به مافه‌كانی خۆی شادبێت" .
ئەوەشی تیادا هاتووە "جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان كۆتایی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانه كه موسوڵمانان پێكه‌وه له تاقیكردنه‌وه‌ی خۆ په‌روه‌رده‌كردن و له هه‌مان كاتدا به خۆداچونه‌وه و خواپه‌ره‌ستی و هاوكاریكردنی یه‌كتر بوو، كه مانگێكی خایاند و توانرا به سه‌ركه‌وتویی ئه‌نجام بدریت ".
ئاماژە بەوەکراوە "گه‌لی كوردیش وه‌ك ته‌واوی گه‌لانی موسوڵمان هاو سۆزه له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆنه پیرۆزه‌دا و هه‌میشه داوای ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی له‌گه‌ڵ ته‌واوی گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا كردووه و له‌م پێناوه‌شدا قوربانیی زۆری داوه، له‌كاتێكدا ئه‌م جه‌ژنه پیرۆز ده‌كه‌ین ناوچه‌كه به‌گشتی به قۆناغێكی زۆر ئاڵۆزدا تێپه‌ڕ ده‌بیت پێویسته گه‌له‌كه‌مان زۆر به هه‌ستیاری و ئه‌زمون وه‌رگرتن له ڕابورد و هه‌ڵسه‌نگاندنی له سه‌ر بكات و به ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ستێت به تایبه‌تی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رپرسیارن له هه‌ر كارێك كه په‌رته‌وازه‌یی و له یه‌كترازان و پارچه‌بون دروست بكات".
ئاماژە بەوەشکراوە "جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان جه‌ژنی ئاشتی و لێبوردنه هیوادارین كوشتن و قڕكردن به‌س بێت و هه‌موو كێشه‌كان به ئاشتی و به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت و كۆتایی به توندوتیژی بێت و هه‌موو گه‌لێك مافی خۆ پاراستنی هه‌یه و له پێناو به ده‌ستهینانی مافه‌كانی خۆیدا".
راشیگەیاندوە "داواكارین ئه‌م ڕۆژه ببێته ڕۆژی ته‌بایی و ئاشتی گه‌لانی ناوچه‌كه و هه‌موو هه‌وڵ بده‌ین له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی دا كه ئه‌ویش یه‌كخستنی گه‌له‌كه‌مان بۆ پیكهینانی كونفرانسیكی نه‌ته‌وه‌یی تا هاو شانی گه‌لانی دونیابین، وه‌ڵامی ته‌واوی شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانی ڕێگای ئازادی و دیموكراتی بده‌ین له هه‌مان كاتدا په‌یمان ده‌ده‌ین كه لەسەر ڕێگایان به‌رده‌وام بین تاگه‌شتن به ئاواته‌كانیان".
ر.م