دۆکیومێنتاریى 'دڵ لەیلا' لە فێستیڤاڵی فیلمی نانسی خەڵاتى پێبەخشرا
دۆکیومێنتاری 'دڵ لەیلا'، کە لەسەر ژیانى لەیلا ئیمرەت هاوسەرۆک شارەوانیى جزیر دروستکراوە لە فێستیڤاڵی فیلمی نانسی لە وڵاتى فەرەنسا خەڵاتى پێبەخشرا.
دۆکیومێنتاری 'دڵ لەیلا'، کە لەسەر ژیانى لەیلا ئیمرەت هاوسەرۆک شارەوانیى جزیر دروستکراوە لە فێستیڤاڵی فیلمی نانسی لە وڵاتى فەرەنسا خەڵاتى پێبەخشرا.
لە فێستیڤاڵەکەدا ١١ دۆکیومێنتاری چوونە قۆناغی کۆتایى. لە ناو ئەوانەشدا دۆکیومێنتاریى 'دڵ لەیلا' بوو بە یەکەم.
مانویل سانچز سەرۆکى دەستەى دادوەریى فێستیڤاڵەکە لەبارەى دۆکیومێنتاریى 'دڵ لەیلا'ەوە وتى "دۆکیومێنتارییەکە باسی ژنێک دەکات، کە لە بارودۆخێکی قورس و سیاسیدا لە دژى دیکتاتۆر و گوشارەکان بۆ ئازادى تێدەکۆشێت. لە زێدی و ماڵی خۆی دوورخراوەتەوە و بۆ وڵاتەکەى هەوڵ دەدات".
سانچز وتیشی "تێکۆشانى ئازادی لە دژى زۆرداری و ملهوڕی بابەتێکى گەرم و بەردەوامە. پێویستە ئەوەش لەلایەن ئەوانەى لە بوارى سینەمادا کار دەکەن ببینرێت و نابێت بە نەبوو حساب بۆ ئەو تێکۆشانە بکەن، چونکە ئەو تێکۆشانە تێکۆشانى هەموانە".
سانچز باسى ئەوەشیکرد، هەوڵ دەدەن دۆکیومێنتاریى 'دڵ لەیلا' لە ناوچەکانى تر نمایش بکەن و ئەوەشی وت "زۆر لەبەرم گرانە دیکتاتۆرێکى وەک ئەردۆغان دەتوانێت لە ئەوروپا قسە بکات و فرانساش بکەوێتە ناو ئەو غافڵبوونەوە".
ر.م