كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی سه‌ره‌خۆشی له ئێزدییه‌كان ده‌كات
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی بۆ كۆچی دوایی میری ئێزدییان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: «شوێنی میر ته‌حسین به‌گ پڕ ناكرێته‌وه.»
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی بۆ كۆچی دوایی میری ئێزدییان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: «شوێنی میر ته‌حسین به‌گ پڕ ناكرێته‌وه.»
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له ئه‌ورووپا ده‌رباره‌ی كۆچی دوایی میر ته‌حسین به‌گ میری ئێزدییان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه. له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، «به ده‌ستووری خودا و تاوسی مه‌له‌ك ده‌ڵێین ڕه‌حمی خودای لێ بێت. سه‌ره‌خۆشی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی و به‌تایبه‌تیش خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌ین.»
«میر ته‌حسین به‌گ له ته‌مه‌نی ١٤ ساڵییه‌وه به میری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی دانراوه. له هێرشه‌كانی ساڵانی ١٩٩٢-٢٠١٤ به‌برینداری ڕزگاری بووه. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ژیانی بێ وێنه‌ی خۆیدا ڕووبه‌ڕووی زۆر هێرشی دڕندانه بووه‌ته‌وه. له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست نه‌بوو، ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ كرد و درێژه‌ی به خه‌باتی خۆی دا.»
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: «بهخهمگینییهوه ده‌ڵێین، جێگه‌ی میر ته‌حسین پڕ ناكرێته‌وه. ماڵئاوایی له میری خۆمان ده‌كه‌ین و به‌ژنمان له به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕهنجهدا داده‌نه‌وێنین كه بۆ ئێزدییان و ئێزدیه‌تی داویه‌تی.»
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه بۆ ماوه‌ی ٣ ڕۆژ پرسه‌ی میر ته‌حسین به‌گ له‌م ناونیشانه داده‌نرێت:
Burchard-Retschy-Ring 8,
31275 Lehrte
s.m