«له سایه‌ی گه‌ریلاكان له‌سه‌ر خاكی خۆمان جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوور پیرۆز ده‌كه‌ین»
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له شه‌نگال، جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوور-ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی پیرۆز كرد.
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له شه‌نگال، جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوور-ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی پیرۆز كرد.
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له شه‌نگال، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوور په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و یادی شه‌هیدانی شه‌نگالی كرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: ئێمه زوڵمی داعشمان بینی كه گه‌وره‌ترین تراژیدیای ساڵانی ڕابردوو بوو. له كاتێكدا كه جه‌ژنی خۆمان «چوارشه‌ممه‌ی سوور» پیرۆز ده‌كه‌ین، ئێمه له‌پێناو سه‌رله‌نوێ ئافراندنه‌وه‌ی ژیانی خۆمان له هه‌وڵ و تێكۆشانداین. ئه‌م جه‌ژنه به‌و مانایه دێت كه مه‌له‌ك تاوس خۆی پیشان ده‌دات، به‌هار دێت و ژیان سه‌رله‌نوێ زیندوو ده‌بێته‌وه.
«كه ئه‌مڕۆ ئێمه ئه‌م جه‌ژنه له‌سه‌ر خاكی خۆمان پیرۆز ده‌كه‌ین، له سایه‌ی گه‌ریلاكانه كه به هاواری ئێمه‌وه هاتن. هه‌روه‌ها له سایه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆیه. ئێمه قه‌رزباری ئه‌وانین. له‌سه‌ر خاكی شه‌نگال مێژوویه‌ك نووسراوه‌ته‌وه. كاتێك ئێمه چوارشه‌ممه‌ی سوور و جه‌ژنه‌كانی دیكه‌مان پیرۆز ده‌كه‌ین، هه‌میشه یادی ئه‌م مێژووه ده‌كه‌ینه‌وه كه به خوێنی شه‌هیدان نووسراوه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوور له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی، دۆسته‌كانمان، ڕێبه‌ر ئاپۆ و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه پشتگیری‌یان كردووین و له ته‌ك گه‌لی ئێمه جێگه‌یان گرتووه. هیوادارین كه ئه‌م جه‌ژنه ببێته هۆی یه‌كێتی، پشتیوانی و خۆرێكخستنی گه‌له‌كه‌مان. ئێمه به‌ڕێزدارییه‌وه یادی ئه‌و گه‌ریلا قاره‌مانانه ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ستی هاریكارییان بۆ ئێمه درێژ كرده‌وه و له‌و پێناوه‌دا شه‌هید بوون.»
s.m