لە حەوشەی ماڵەکەیدا بژێوی خۆی دابین دەکات

حیکمەت سرتلان لە گوندی تلالۆ لە ناوچەی سووری ئامەد، لە حەوشەی ماڵەکەیدا دوکانێکی کردووەتەوە و بەو شێوەیە بژێوی ژیانی دابین دەکات.

گوندی تلالۆ ١٢ کیلۆمەتر دوورە لە ناوەندی شارەوە دوورە و ژمارەی دانیشتوانی دوو هەزار و ٢٢٤ کەسە. ژنانی ئەم گوندە، جگە لە کاروبارەکانی ماڵەوە و کارى کشتوکاڵی، هاوکات دوکانداریش دەکەن. یەک لەو ژنانەش حیکمەت سرتلانی تەمەن ٣٥ ساڵە کە لە حەوشەی ماڵەکەیدا دوکانێکی کردووەتەوە و بەو شێوەیە بژێویی ژیانی دابین دەکات.

"هەوڵ دەدەین وەڵامدەرەوەی پێداویستیەکانی گوندنشینان بین"

حیکمەت سرتلان جەختی لەوە کردەوە، هەوڵ دەدەن وەڵامدەرەوەی پیداویستییەکانی گوندنشینان بن، بەشێوەیەک کە گوندنشینان بێ ئەوەی بڕۆنە ناوەندی شار، هەموو ئەو شتانەی کە دەیانەوێت، بتوانن بەدەستی بهێنن.

حیکمەت سرتلان وتیشی "لە دوکانەکەماندا پیداویستییەکانی مەتبەخ و پاککردنەوە هەیە. لە گوندەکەماندا ژمارەیەکی زۆر ژنان هەن کە دوکانیان کردووەتەوە و ئەم کارە دەکەن. جگە لە دوکانداریی، ژنانی گوند لەسەر زەویە کشتوکاڵیەکانیش کار دەکەن و کارەکانی ماڵەوەش دەکەن".

"ژنانی گوند هەموو کارێک دەکەن"

حیکمەت سرتلان دەستنیشانیشی کرد، ژنانی گوند بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی خۆیان دابین بکەن، زۆر کار دەکەن و وتیشی "ژنانی گوند گۆرەوی، فانیلە دەچنن و ماست و دۆ دەفرۆشن و هەوڵ دەدەن لەو رێگەیەوە بژێویى ژیانى خۆیان دابین بکەن، منیش لە حەوشەی ماڵەکەی خۆمدا دوکانم کردووەتەوە و بەو شیوەیە بژێوی خۆم دابین دەکەن".

حیکمەت سرتلان ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرەڕای دوکانداریی، هاوکات لە ماڵەوە منداڵەکانی بەخێو دەکات و وتیشی "بێگومان زەحمەتە مرۆڤ ئەو هەموو کارە پێکەوە بکات، بەڵام دەتوانرێت هەموویان پێکەوە ئەنجام، بدرێن. من لە کارەکەم ڕازیم. پێشنیازیش بۆ ژنان دەکەم، کە بەم شێوەیە بژێویی خۆیان دابین بکەن. دەبێت هەموو ژنێک بتوانێت خۆی بژێویی خۆی دابین بکات و  هەرچی کارێک هەبێت، دەبێت بیکات".

ر.م