گه‌لی قه‌ندیل له كوێستانه‌كان ڕه‌شماڵیان هه‌ڵدا
به هاتنی وه‌رزی به‌هار، گه‌لی قه‌ندیل ڕوو له كوێستانه‌كان ده‌كات. دانیشتوانی هه‌رێمه‌كه به‌شێوه‌ی كۆمیناڵ له كوێستانه‌كان ده‌ژین.
به هاتنی وه‌رزی به‌هار، گه‌لی قه‌ندیل ڕوو له كوێستانه‌كان ده‌كات. دانیشتوانی هه‌رێمه‌كه به‌شێوه‌ی كۆمیناڵ له كوێستانه‌كان ده‌ژین.
دانیشتوانی قه‌ندیل به هاتنی وه‌رزی به‌هار ڕه‌شماڵ و چادره‌كانیان له كوێستانه‌كان هه‌ڵدا. سه‌ره‌ڕای بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، گه‌لی قه‌ندیل ئه‌مساڵیش ڕووی له كوێستانه‌كان كرد و خاوه‌نداری له واری خۆی ده‌كه‌ن. هاوڵاتیان كه به‌هۆكاری ئابووری و به‌مه‌به‌ستی كاركردن له وه‌رزی زستان ده‌چنه شاره‌كانی ڕانیه، سلێمانی و كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار ڕوو له چیای قه‌ندیل ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان ده‌ڵێن، فێری ژیانی شار نابین و به‌شێوه‌یه‌كی كۆمیناڵ له كوێستانه‌كان ده‌ژین.
ده‌نگی سترانه‌كانی به‌رخۆدان له ڕه‌شمه‌ڵاكان دێت
له كوێستانه‌كان ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیی ژنان زێده‌یه، له به‌ره‌به‌یاندا له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن، پێكه‌وه مه‌ڕ و بزنه‌كان ده‌دۆشن و ده‌یانله‌وه‌ڕێنن. له‌نێو ڕۆژیشدا كاری ڕۆژانه ده‌كه‌ن و به به‌رهه‌مه‌كانی شیر و ماست، بژێوی خۆیان دابین ده‌كه‌ن.
دانی ئێواره‌ش ژنان له ده‌وری یه‌كتر كۆده‌بنه‌وه و پێكه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن. باسی زه‌خت و زۆرداری سه‌ر كوردان ده‌كه‌ن. ده‌نگی سترانه‌كانی به‌رخۆدان له ڕه‌شماڵ و چادره‌كان دێت.
s.m