گەنجانى ئینتەرناسیۆنالیست دیمەنەکانی تێکدانى ژینگەیان بڵاوکردەوە
کۆمیتەى ئامادەکاری فێستیڤاڵی گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست لەبارەى تێکۆشان و بەرگریکردن لە تێکدانى ژینگە دیمەنێکى سەرنجڕاکێشى بڵاوکردەوە.
کۆمیتەى ئامادەکاری فێستیڤاڵی گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست لەبارەى تێکۆشان و بەرگریکردن لە تێکدانى ژینگە دیمەنێکى سەرنجڕاکێشى بڵاوکردەوە.
رۆژی شەممە فێستیڤاڵی گەنجانى ئینتەرناسیۆنالیست لە شاری ئایسکرێکین-ی ئەڵمانیا بەڕێوەچووبوو. کۆمیتەى ئامادەکاری فێستیڤاڵەکە لەبارەى کاولکردنى ژینگە و تێکۆشان لە دژی تێکدانى ژینگە (ئیکۆلۆژی) دیمەنێکى سەرنجڕاکێشیان بڵاوکردەوە.
لە دیمەنەکانى کۆمیتەى ئامادەکاری فێستیڤاڵەکەدا هەڕەشەکانى مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست بۆ سەر سروشت و ژیانی مرۆڤەکان خراوەتەڕوو.
هەروەها نمونەکانى تێکۆشان لە دژی تێکدانى ژینگە و پاراستنى ژینگە و سروشتیش خراونەتەڕوو.
ر.م