یەژەشە چوارشەممە سۆری لەو ژنانە پیرۆز کرد کە لە دەستى داعشدان
یەژەشە چوارشەممە سۆری لەو ژن و منداڵە ئێزیدییانە پیرۆزکرد، کە لە دەستى چەتەکانى داعشدان. یەژەشە ئومێدى خواستووە، کە ئەو جەژنە ببێتە هۆى ئازادیى کۆمەڵگەى ئێزیدى و هەموو گەلان.

فەرماندەیى یەکینەى ژنانى شەنگال (یەژەشە) ئەوەى بە بیرهێنایەوە، کە تاوەکو ئێستا زۆر جار گوشار و زۆرداریى بەرامبەر بە کۆمەڵگەى ئێزیدى کراوە و دوایین فەرمانیش لەلایەن داعشەوە لە دژی ئێزیدییەکان ئەنجامدراوە.
یەژەشە راشیگەیاند، سەرباری گوشار و زۆردارییە قورسەکان بەرامبەر بە کۆمەڵگەى ئێزیدى، ئەم کۆمەڵگەیە هەموو ساڵێک جەژنى چوارشەممەسۆری خۆی پیرۆزکردووە بۆیە "ئێمەش بە ناوى یەکینەکانى پاراستنى ژنانى ئێزیدی ئەم رۆژە لەو ژن و منداڵە ئێزیدییانە پیرۆز دەکەین، کە لە دەستى چەتەکانى داعشدان. هیواداریشین ئەم جەژنە ببێتە هۆی ئازادیى کۆمەڵگەى ئێزیدى و هەموو گەلان".
لە راگەیاندراوەکەى یەژەشەدا ئەوەش هاتووە "ئێمە چوارشەممە سۆر، جەژنى سەری ساڵ لە هەموو گەلان پیرۆز دەکەین. جارێکیتر دووپاتى ئەو بەڵێن و پەیمانە دەکەینەوە، کە بۆ ئازادی بە گەلەکەمان داوە".