کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەک‌هەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوا کۆتایی هات

کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەک‌هەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوا کۆتایی هات و بڕیار وایە ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە بڵاوبکرێتەوە.

ئەمڕۆ لە هۆڵی ئازادیی لە شاری قامیشلۆ، کۆنفرانسی "یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردیی لە ڕۆژئاوای کوردستان" بە بەشداریی ٤٠٠ ئەندام لە لایەنە سیاسییەکان و توێژە جیاوازەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچە جیاوازەکانی سووریا و شاندەکانی باکوور و باشووری کوردستان بەڕێوەچوو.

كەمێك پێش ئێستا کۆنفرانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستیی کوردیی لە ڕۆژئاوای کوردستان بە کۆتا هات و كەمێكی دیكە ئەنجامنامەی كۆنفرانسەكە بڵاودەكرێتەوە.