هاوسەرۆکانی فراکسیۆنی دەم پارتی لەگەڵ وەزیری داد کۆدەبنەوە
دەم پارتی ڕایگەیاند: "کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری داد لە لایەن هاوسەرۆکانی فراکسیۆن سەزای تەمەلی و گوڵستان کلیچ کۆچیگیتەوە ئەنجام دەدرێت."
دەم پارتی ڕایگەیاند: "کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری داد لە لایەن هاوسەرۆکانی فراکسیۆن سەزای تەمەلی و گوڵستان کلیچ کۆچیگیتەوە ئەنجام دەدرێت."
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) پەیوەست بە دۆخی تەندروستی ئەندامی شاندی ئیمراڵی سری سورەیا ئوندەر کە لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی فلۆرانس نایتنگەیل چارەسەری بۆ دەکرێت، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا چارەسەرکردنی ئوندەر لە بەشی چاودێری چڕدا بەردەوامە. هەروەها ئەو بانگەشەیەی کە کەسێکی دیکە لە شوێنی ئۆندەر لە شاندی ئیمراڵییدا جێدەگرێت ڕەتکرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "چارەسەرکردنی ئوندەر لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەدا بەردەوامە. پارتەکەمان لەگەڵ هەموو لیژنەکان، بە هیوایەکی مەزنەوە لە نەخۆشخانەیە و لەو باوەڕداین کە هەڤاڵمان سری سوورەیا ئوندەر لە ماوەیەکی کورتدا باش دەبێت.
لەم بابەتەدا پارتەکەمان و ڕای گشتیی هەستیارییەکی مەزنی نیشاندا، بەڵام بەداخەوە ئەو هەواڵانەی بڵاو دەکرێنەوە ڕاست نیین. هەربۆیە دەڵێین؛ ئەو بانگەشەی دەکرێت گوایە لە شوێنی سری سوورەیا ئوندەر کەسێکی دیکە لە شاندی ئیمراڵی جێ دەگرێت دوورە لە ڕاستییەوە. پارتەکەمان ئەم بابەتەی بە ڕۆژ نەکردوە، چونکە ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە سری سورەیا ئوندەر باش ببێت."
هەرورەها؛ لەبەر دۆخی تەندروستی سری سوورەیا ئوندەر و کاروباری زۆری پەروین بوڵدان لە نەخۆشخانە، هاوسەرۆکانی فراکسیۆنی پارتەکەمان لەگەڵ وەزیری داد کۆدەبنەوە."