بە هەزاران کوردستانی بەرەو پاریس بەڕێکەوتوون
بە هەزاران کوردستانی بە پێشەنگایەتی تەژەکە-ئە لەپێناو شەڕمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس و بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان و بۆ بەشداری لە رێپێوانی ناوەندی پاریس بەرەو ئەو شارە بەڕێکەوتوون.
بە هەزاران کوردستانی بە پێشەنگایەتی تەژەکە-ئە لەپێناو شەڕمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس و بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان و بۆ بەشداری لە رێپێوانی ناوەندی پاریس بەرەو ئەو شارە بەڕێکەوتوون.
بە دەیان هەزار کوردستانی و دۆستانیان بۆ بەشداری لەو خۆپیشاندانی ناوەندی بە مەبەستی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس، لە شارەکانی ئەوروپاوە پێشەنگایەتی تەژەکە-ئە بەڕێکەوتن. کوردستانیان لە سویسڕا، نەمسا، ئەڵمانیا و ئیتالیاوە بە پاس و ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان روویان کردووەتە پاریس.
کوردستانیان لە سەرجەم کانتۆنەکانی سویسراوە لە رێگەی دەیان پاسەوە بەڕێکەوتوون و لە شاری بازل یەکیان گرتووەتەوە. لەوێ جەماوەرەکە بێ پسانەوە دروشمەکانی ' شەهید نامرن'، ژن، ژیان، ئازادی' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ'یان وتەوە و بەدەم گۆرانی شۆڕشگێڕییەوە گۆڤەندیان گێڕا.
بەشداربووانی رێپێوانەکە ئاڵا و پۆستەرەکانی رێبەر ئاپۆ و وێنەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریسیان بە پاسەکانەوە هەڵواسی.
وتەبێژی کۆمیتەی گەل لە رێپرێسویل فادیمە دێرسیم ئەوەی خستەڕوو کە تا لێپێچینەوە لە کۆمەڵکوژییەکان دەکرێت، ئەوان لە گۆڕەپانەکان دەبن و وبەم جۆرە قسەی کرد: "بە هێزی رێکخستنکراومان لێپێچینەوە لەو کۆمەڵکوژیانە دەکەین. گەلەکەمان بە رۆحی پێشەنگانی تێکۆشانی ئازادی ژنان سارا و ئەڤینەکان بەڕێکەوتووە. پێویستە دەوڵەتی فەرەنسا لە بەرامبەر دەوڵەتی تورکی بکوژ هەڵوێستی هەبێت و دەست لە پەردەپۆشکردنی دۆسیەکانی کۆمەڵکوژییەکان هەڵبگرێت".