بیرسەن ئۆرهان: بەردەوام راستی دەردەبڕم

هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم بیرسەن ئۆرهان کە بڕیاری دەستبەسەرکردن لە ماڵەوە لە دژی دەرچووە، باسی لەوەکرد، کە هێرش کراوەتە سەر سیستمی هاوسەرۆکایەتی و هەرگیز دەستبەرداری دەربڕین ووتنی راستی نابێت.

هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم بیرسەن ئۆرهان کە دەست بەسەر ئەرکەکەیدا گیراوە و بریاری دەستبەسەرکردنی درابوو، بە داواکاری زیندانیکردنەوە رەوانەی دادگا کرابوو و دادوەریش لەبارەیەوە بڕیاری دەستبەسەرکردن لە ماڵەوەی دەرکردبوو.

دواتر بیرسەن ئۆرهان لەگەڵ جەماوەر چووە بەردەم بینای دەم پارتی لە دێرسیم و لەوێ کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی بەست.

بیرسەن ئۆرهان ئەوەی خستەڕوو کە وتەکانی وەک تاوان نیشان دراون، بەڵام ئەو وتانە راستین و هەرگیز دەست لە وتنی راستی هەڵناگرێت. بیرسەن ئۆرهان وتی، "بەڵێ لە ساڵی ١٩٣٨ مەرگەساتێک بەسەر ئەم گەلەدا هێنرا. ئەمرۆش ئەم گەلە لەناو مەرگەساتدایە. وەک چۆن لە ساڵی ١٩٣٨دا مرۆڤەکانمان لە شوێن و زێدی خۆیان هەڵتەکێندران و ئاوارەکران، مرۆڤەکانمان لە ناوەندەکانی ئایین و کولتوری خۆیان جینۆساید کران، ئەمڕۆش هەمان شتیان کرد. کەس ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات. دوای قەیوومەکانی ساڵی ٢٠١٦ بە دەیان هەڤاڵمان لە کارلادراون. زۆرینەشیان ناچاربوون لە وڵات کۆچ بکەن. دەمانەوێت ئەوە بڵێین؛ یەک لەو کایە و بوارانەی ئەم سیستمە هێرشی دەکاتە سەر سیستمی هاوسەرۆکایەتیە. قەیوم هێرش دەکاتە سەر دەستکەوتەکانی ژنان.