بزوتنەوەی گەنجانی کورد لە هامبۆرگ چالاکیان ئەنجامدا

بزوتنەوەی گەنجانی کورد تەجەشە و تەکۆژن، بە دروشمی "لە دژی قڕکردنی کلتوری" لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا چالاکیەکی کلتورییان ئەنجامدا.

گەنجانی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و بزوتنەوەی ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆژن) لە دژی 'قڕکردنی کلتوری و سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە چالاکیەکدا کۆبوونەوە.

چالاکیەکە لە هامبۆرگ ڕێکخرا و لە کەسێتی شەهید ئەرداڵ و شەهید شاهیندا بە خولەکێک وەستان بۆ شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد.

لەسەرناوی ئامادەکاری چالاکیەکە سەما ئایدن قسەیکرد و وتی: "کلتور سەرچاوەی بنەڕەتی کۆمەڵگایە. دەسەڵاتداری ئاکەپە- مەهەپەی فاشیست هەمیشە هێرشی کلتوری  گەلی کورد دەکەن. ئامانجیان تواندنەوە و لە ناوبردنی کلتوری کوردە".

هەر لە درێژەی قسەکانیدا ئایدن وتی: " وەک گەنجانی تەجەشە، کلتور و زمانی خۆمان، لە بەرامبەر ئەو هێرشانە دەپارێزین".

دواتر گەنجان لەگەڵ گۆرانی و مۆسیقای کوردیدا، بەدروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" درێژەیان بە چالاکیەکەدا.

دواتر بانگەوازی بەشداریکردنی لە "ڕێپیوانی ڕەوایەتی ئازادی"ی ٩ی شوبات لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا کرا.