چالاکی سڵاوکردن لە ڕۆژی فیدایەتی: چوار داگیرکەر سزادران

گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆ سڵاکردن لە ڕۆژی فیدایەتی چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا چوار داگیرکەر سزادران و کۆنتێنەرێک و موڵگەیەک تێکدران.

چالاکی گەریلا

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەست بە چالاکیەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکارییەکان ڕاگەیانداراوێکی بڵاوکردوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"لە هەرێمی مەتینا؛

٢٧ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٢:١٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گۆلکا چالاکیەکی سابۆتاژی لە بەرامبەر داگیرکەراندا ئەنجامدارا کە هەوڵیان دەدا لەو ناوچەیە جێگیربن. لە کاتژمێر ١٣:٠٠ خولەکدا لە هەمان گۆڕەپاندا بە چەکی نیو ئۆتۆماتیکی گورز لە داگیرکەران وەشێنرا.

١٧ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەل بە شێوازی نیشانەشکێنی گورز لە داگیرکەران وەشێنرا و داگیرکەرێک سزادرا.

٢٧ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٧:٣٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی سەری مەتینا بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا.

٢٨ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکدا و ٢٩ی حوزەیران لە کاتژمێر ٠٦:٣٠خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گۆلکا بە چەکی قورس چوار جار گورز لە داگیرکەران وەشێنرا و لە ئەنجامدا کۆنتێنەرێک و مۆڵگەیەک تێکدران.

٢٨ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٨:٠٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا لە شێوازی نیشانە شکێنی گورز لە داگیرکەران وەشێنرا و لە ئەنجامدا سێ داگیرکەر سزادران.

لە هەرێمی زاپ؛

٢٩ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٨:٣٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کوڕەژارۆ بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

٢٧ی حوزەیران لە کاتژمێر ٠٦:٠٠دا  لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا.

٢٩ی حوزەیران لە کاتژمێر٠٣:٥٠خولەکەدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا، چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٨ی حوزەیران لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ و ١٢:٥٠ و ١٧:٥٥ و ١٨:٠٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیکی گورز لە داگیرکەران وەشێنرا.

٢٨ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٢:٣٠ و ١٨:٢٠خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێنرا و لە ئەنجامدا مۆڵگەیەک تێکدرا.

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی قەدەغەکراو؛

١٦ی حوزەیران لە هەرێمی مەتینا تونێلەکانی شەڕمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا جارێک بە چەکی کیمیاوی و٦ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکرا و بۆردومانکران.

٢٧ی حوزەیران لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازێ جارێک بە درۆنی بۆردوومانکەر بۆردوومانکرا.

٢٧ی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپدا تونێلەکانی شەڕمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم جارێک بە درۆنی بۆردوومانکەر بۆردومانکرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٢٧، ٢٨ و ٢٩ی حوزەیران لە هەرێمی خواکوڕک لە گۆڕەپانەکانی گۆشین، شەهید شەریف، کەندەکۆلە ٧ جار، لە هەرێمی گارە لە گۆڕەپانەکانی گووزێ، شاخی زنەگل ٢ جار، لە هەرێمی قەندیل لە گۆڕەپانی شەهید جیهان ٢ جار، لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانەکانی شێلازێ و سەری مەتینا ٥ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی شاخی بەهار یەکجار؛ بە گشتی ١٧ جار لە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکراون. لە دەرەنجامی بۆردوومانەکانەوە لەو هەرێمانە ئاگرکەتۆتەوە.

٢٧ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٨:٠٠ خولەکدا گوندی دەرگەلی هەرێمی مەتینا ١٠ جار بە چەکی قورس و ٤ جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکراوە. بە هۆکاری بۆردوومانەکە ئاگر لە ڕەز و باخچەی گوندەکە کەوتەوە. سوپای داگیرکەری تورک و هێزەکانی پەدەکە گوشارییان لە گوندییەکان کردووە تا گوندەکانینان چۆڵکەن."