کارزان بادینی: ناڕەزایەتییەکان دژی داگیرکاری و خیانەت لە سوریا و باشووری کوردستان گەشە دەکەن

ڕۆژنامەوان کارزان بادینی ئاماژە بەوە دەکات پەیوەست بە ناڕەزایەتییەکان لە سوریا و باشووری کوردستان دژی داگیرکەری تورک، ئاماژە بەوە دەکات داگیرکاری و خیانەت هۆکارن بۆ گەشەکردنی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان.

لەم ڕۆژانەی دوایی لە ناوچە داگیرکراوەکانی سوریا  و ڕۆژئاوای کوردستان ڕاپەڕینی جەماوەری دژی داگیرکەری تورک سەریهەڵدا و چەند کەسێک بە دەستڕێژیی سەربازانی داگیرکەری تورک کوژران و برینداربوون، هەروەها لە باشووری کوردستان ناڕەزایەتییەکان دژی لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر خاکی کوردستان تادێت زیاتر دەبن.

ڕۆژنامەوان کارزان بادینی بابەتێکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردۆتەوە، ئاماژە دەکات بە لێکچوونی سەرهەڵدانە جەماوەرییەکان و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لە سوریا و باشووری کوردستان.

کارزان بادینی ئاماژە بەوە دەکات ناڕەزایەتییەکان لە سوریا بەرئەنجامی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و هەبوونی دەوڵەتی تورکە لە هەرێمەکە، هەروەها دەڵێت: "بە هەمان شێوە داینامیکی هاوشێوە لە باشووری کوردستان کاریگەرە. سیاسەتە پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی توڕەیی خەڵک زیاتر دەکەن و زەمینە بۆ بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان سازدەکەن. بەتایبەت پەیوەندییە بێ بنەماکان و هاوکاری و خیانەتەکان لەگەڵ سوپای داگیرکەری تورکیا و هەروەها ئەو سەختییە ئابووری و گەندەڵییانەی کە خەڵک تووشیدەبن، کاردانەوەی جەماوەر گەرم و گوڕتر دەکەن".

هەروەها لە درێژەدا دەڵێت: "فشارە سیاسییەکان و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە باشووری کوردستان، هاوشێوەی ئەو گوشارانەیە کە لە ناوچە داگیرکراوەکانی سووریا لە ژێر دەستی تورکیادا ئەزموون کراوە.  ئەو کوشتنە 'تاوانبار نەناسراوانە' کە پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی بۆ سەرکوتکردنی بنەما مرۆڤایەتیەکان و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بە هاوکاری پاراستن و میت ئەنجامیان دا، ئەو هۆکارانەن کە کاردانەوەی دیموکراسی و جەماوەریی هاوشێوەیان لە بەرامبەرشوێنە ئیدارییەکان و دامەزراوە فەرمییەکان و بنکەکانی تورکە داگیرکەرەکاندا لێ کەوتەوە. ئەو بەرخۆدانەی کە لەڕابردوودا لە شیلادزێ نیشاندرا، دەرئەنجامی ئەمەبوو. دواتر گرتن و ئەشکەنجەدانی بەرخۆدەرانی شیلادزێ لەلایەن پەدەکەوە فاکتەرێکی دیکە بوو".

ڕۆژنامەوانەکە ئاماژە بەوە دەکات ئێستە بەهۆی گەشەی سۆشیال میدیا و میدیای نێودەوڵەتی گەلی باشوور دەتوانن دەنگی خۆیان بگەیەنن بە جیهانی دەرەوە و ناڕەزایەتییان بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک و پەدەکە بگەیەنن بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، دەستوەردانە نێودەوڵەتییەکان ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن لە دیاریکردنی ڕەوتی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لە ناوچەکە.

لە کۆتاییدا تیشک دەخاتەسەر لێکچوونی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکان دژی داگیرکەری تورک لە سوریا و باشووری کوردستان و دەڵێت: "گوزارشتە لە توڕەیی هاوبەش لە دژی حکومەتە ستەمکارەکان. لە هەردووحاڵەتەکەدا دینامیکی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی لە دیاریکردنی شێوەی ناڕەزایەتی و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی داهاتوودا گرنگە".