بەیاننانەی ٣٣ پارت و ڕێکخستنی سیاسی
٣٣ پارت و ڕێکخستنی سیاسی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە هەوڵدانەکانی نزیکبوونەوەی حکومەتی دیمشق و دەوڵەتی داگیرکەری تورک و خۆپیشاندانەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە دەستنیشانکراوە کە دوای دەستپێکردنی سەرهەڵدانەکانی گەلی سوریا لە ٢٠١١دا، چەندین دەوڵەتی بەرژەوەندیخواز سەرهەڵدانەکانیان گۆڕی بۆ شەڕێکی ڕەگەزپەرستانە و ناوخۆی، دواتر دەوڵەتی داگیرکەری توک هێڵی سوری خۆی ئاشكراکرد. بەڵام دوای تێکچوونی گرووپە تیرۆرستیە چەکدارەکان لە بەرامبەر هاوپەیمانێتی ڕژێمی سوریا، ئەردۆغان ڕووی خۆی گۆڕی بۆ دیالۆگ لەگەڵ حکومەتی دیمشقدا، بۆ ئەوەی ئەو ئامانجانەی هێشتا بەدەستی نەهێناون لەم ڕێگەیەوە پێکیبهێنێت.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا، تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوبەشەکانی لە دژی بەرژوەندییەکانی گەلی سوریا شەرمەزار کرا، هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە کە قەیرانی سوریا بە بڕیاری ٢٢٥٤ یاسای یەکسانی و دادپەروەری چارەسەر بکەن.
هەروەها لایەنەکان ڕایانگەیاند کە لێکنزیکبوونەوەکانی سوریا و تورکیا دۆخی سوریا باشتر ناکات، به پێچەوانەوه پاساوێکە بۆ داگیرکارییەکانی تورکیا و دواجار گەلی سوریا دەبنە قوربانی.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا داوا لە لایەنە سیاسییە دیموکراتیکەکان کرا کە یەکگرتووانە فشار بخەنە سەر حکومەتی دیمەشق بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ.
هەروەها هێزە سیاسییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ بەشداریکردن لە دیالۆگی ناوخۆیی و پشتیوانی لە هێزە سەربازییەکانی خۆیان و بەڕێوەبەری خۆسەر بانگەوازیان کرد.
ئەو پارت و لایەنە سیاسیانەی بەیاننامەی هاوبەشیان داوە وەهایە؛
١- پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)
٢- پارتی خدر دیموکراتیک
٣- پارتی ئاشتی دیموکراتیکی کوردستان
٤- یەکێتی لیبراڵی کوردستان
٥- پارتی سۆسیال کوردستان
٦- پارتی دیموکراتی کوردستان - سوریا
٧- پارتی دیموکراتی کوردی سوریا
٨- پارتی چەپی کوردی سوریا
٩- پارتی چەپی دیموکراتیکی کوردی سوریا
١٠- پارتی پاشڤەڕۆی سوریا
١١- پارتی گۆڕانی دیموکراتی کوردستان
١٢- بزووتنەوەی نوێبوونەوەی کوردستان
١٣- یەکێتی کارمەندانی کوردستان
١٤- ئەنجومەنی نیشتمانی عەرەبی
١٥- پارتی مۆدێرنیزم و دیموکراسی سوریا
١٦- پارتی وفاقی دیموکراتیکی کوردی سوریا
١٧- بزووتنەوەی چاکسازی - سوریا
١٨- پارتی ئاشووری دیموکراتیک
١٩- پارتی برایەتی کوردستان
٢٠- پارتی ڕۆژی دیموکراتیکی کوردی سوریا
٢١- بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم)
٢٢- کۆنگرەی ستار
٢٣- پارتی موحافزین
٢٤- پارتی تێکۆشینی دێموکرات
٢٥- ئایندەی کەنیسەی کوردستان
٢٦- پارتی دیموکراتیکی کوردستان - ڕۆژئاوای کوردستان
٢٧- دەستەی کوردیناسیۆنی نیشتمانی - بزووتنەوەی گۆڕانی دیموکراتیک
٢٨- پارتی یەکێتی سوریانی
٢٩- پارتی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان
٣٠- پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا (پارتی)
٣١- پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کوردی سوریا (یەکێتی)
٣٢- کەنیسەی چەپی شۆڕشگێڕی سوریا
٣٣- پارتی سورایا