رەمزیە محەمەد: ئێمە قەرزارباری رامان و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆین

رەمزیە محەمەد رایەگیاند کە ژنان لە سایەی رامان و فەلسەفەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆیان رێکخستووە و وتی، "شۆڕشی رۆژئاوا وەک شۆڕشی ژن بە رامانی رێبەر ئاپۆوە هاتە کایەوە. ئێمە قەرزارباری رێبەر ئاپۆین".

ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رەمزیە محەمەد باسی لە وەرچەرخانی ژنان لە دوای ناسینی فەلسەفە و رامانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و ئەوەی خستەڕوو کە شۆڕشی رۆژئاوا لە سایەی رامانی ئۆجالان بۆ تەواوی ژنان بووەتە هیوا و تروسکایی ئازادی.

رەمزیە محەمەد ئاماژەی بەوەکرد کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموو ژنان رووناکی ئازادی و ژیانە و وتی: " ڕیبەر ئاپۆ ڕامانێکی پێشکەشکردووە کە ژنان دەتوانن حەقیقەت، مێژوو و هەبوونی خۆیان بناسن و لەسەر ئەو بنەمایە تێکۆشان بکەن. لەبەرئەوەی هەبوونی ژن سەرکوتکرابوو، شادرابووەوە و تەنها لە چوارچێوەی ماڵداری و بەخێوکردنی منداڵدا ئەرکیان پێدرابوو. هەروەها لەناو کۆمەڵگە و بنەماڵەشدا خاوەن بڕیار نەبوون، بۆیە بە پێشکەوتنی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و دەرکەوتنی تەڤگەری ئازادی کوردستان، ژن هەستی بە ئیرادەی خۆیکرد و بەشداری ناو خەباتی ئازادی کوردستان بوو و ئەوەی پیشاندا کە دەتوانێت لە هەموو گۆڕەپانە ژیانیەکاندا ڕۆڵ بگێڕێت، خۆی بە ڕێکخستن بکات و لەسەر ئەم بنەمایە ڕۆڵێکی مەزنی گێڕا. لە ناو خەباتی ئازادی کوردستاندا لە دژی هێرشە جۆربەجۆرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ژن پێشەنگایەتی بەرخۆدانێکی شکۆدار دەکات."

لە درێژەی قسەکانیدا محمەد باسی لەوەکرد لەمرۆدا بە هەزاران ژن لەسەر هێڵێ شەهید زیلا لە تێکۆشاندایە و وتی: "شۆڕشی ڕۆژئاوا بە شۆڕشی ژن دەناسرێتەوە. بۆیە وەک تەڤگەری ژنان دەڵێین ئێمە قەرزداری فکر و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆین. بۆیە لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی پێویستە بە هەموو جۆرێک تێبکۆشین."

لە کۆتای قسەکانیدا محمەد باسی لە ڕۆڵی ژن لە شۆڕشی ڕۆژئاودا کرد و وتی: "لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا چەندین ژن لە ناو خەباتی کۆمەڵایەتی و پێشەنگانی شۆڕشی ژندا بوونیان هەیە و ڕەنجیان دا. شۆڕشەکەش بە فکر و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆوە دروستبوو. شۆڕش و دەستکەوتەکانی ئەمڕۆمان دەرنجامی فکر و فەلسەی ڕێبەر ئاپۆیە. ئەو ئەزموونەی لە دەرنجامی شۆڕشی ڕۆژئاواوە بەدەستمان هێناوە دەتوانێرێت لە هەموو جێگایەکدا جێبەجێبکرێت. فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی" دەتوانریت بکرێت بە نمونەیەک بۆ هەموو ژنانی جیهان و لەو ڕێگەیەوە بەرەو سەرکەوتن هەنگاوبنێن."