تەرمی شەهید خەلەف دیاب بەخاک سپێردرا
تەرمی شەهید محەممەد خەلەف دیاب ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شارۆچکەی شەداد بەخاک سپێردرا
تەرمی شەهید محەممەد خەلەف دیاب ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شارۆچکەی شەداد بەخاک سپێردرا
دانیشتوانی شەداد، بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک، تەرمی شەهید محەممەد خەلەف دیاب ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیان لە گۆڕستانی شەهیدانی شەداد بە خاک سپارد.
لە مەراسیمی بەخاک سپاردنەکەدا، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شەداد، سەحەر عەبدولحەلیم، سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید کرد و وتی: "ئەمڕۆ ئێمە بە دڵسوتاوی و خەمەوە تەرمی شەهید محەممەد بە خاک دەسپێرین، شەهیدان بە شکۆترین و پاکترین مرۆڤن ئەوان گیانی خۆیان لە پێناو نیشتمانەکەیاندا دەبەخشن."
هەروەها یەکێک لە بەڕێوەبەرانی پۆلیسی هاتوچۆ بەناوی عەبدلیلاح ئەل ساڵح، قسەی کرد و وتی: "شەهید محەممەد گیانی خۆی لە پێناو خاکە و ئاسایشی وڵاتەکەیدا بەخت کرد و شەهیدبوو. ئێمە قەد فەداکاریی شەهید محەممەد و هەڤاڵانی لەبیر ناکەین و بەڵێن دەدەین ڕێبازی تێکۆشانیان بۆ سەرکەوتن بەردەوام دەکەین.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا و تەرمی شەهید بە دروشمی "شەهید نامرن" بە خاک سپێردرا.