ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە ٣٨ هەزار کەسی تێپەڕاند

وەزارەتی تەندروستی حەماس، ڕایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر هەرێمەکانی فەلەستین کوژراون ٣٨هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە، ژمارەی کوژراوان گەیشتووە بە ٣٨ هەزار و ١١ کەس.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە ناو ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بە لایەنی کەمەوە ٥٨ کەس کوژراون. هەروەها ڕاگەیاندراوە لە سەرەتای شەڕەکەوە تا ئێستا لە کەرتی غەززە ٨٧ هەزار و ٤٤٥ کەس برینداربوونە.

لە راگەیەندراوەکەدا تێکڕای کوژراوان و بریندارانی مەدەنی و سەربازی ئاماژەیان پێکراوە و ژمارەکانیان جیانەکراونەتوە.