حزبوڵا ٢٠٠ مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد

حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، لە وڵامی کوشتنی فەرماندەیەکی باڵایان، ڕۆژی پێنجشەممە "زیاتر لە٢٠٠ موشەکی جۆراوجۆری ئاراستەی ئیسرائیل کردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، لە باشووری سووری لوبنان، "لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی هێرش و تیرۆرەکانی دوژمن"، چەکدارانی حزبوڵا زیاتر لە٢٠٠ موشەکی جۆراوجۆریان ئاراستەی بەرزاییەکانی گوڵانی سوریا کە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراوە و لە گەڵ ٥ شوێن لە بەرەی باکووری ئیسرائیل کردووە.

سوپای ئیسرائیل لە سەرانسەری باکووری ئیسرائیل، تا بەرزاییەکانی گوڵانی داگیرکراو هۆشداری هێرشی موشەکی و ئاسمانی داوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل، لە سەعات ١٠:٠٠ـەوە لە سنووری لوبنان، لە ڕۆژئاوای ناهاریاوە تا ڕۆژهەڵاتی بەرزاییەکانی گوڵان، هۆشداریی لێدراوە.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی چوارشەممە، فەرماندەیەکی حزبوڵای لوبنان لە هێرشێکی ئیسرائیلیدا کوژرا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی لۆرێنت لێ جور، لە ٨ی تەشرینی یەکەمەوە تا ئێستا ٣٦٥ ئەندامی حزبوڵا لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا و لوبنان کوژراون.