بە دیمەن

قوربانیانی کۆمەڵکوژی مادیماک یادکرانەوە

لە ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەدا، شەهیدانی مادیماک یادکرانەوە. هەروەها دەسەڵات شەرمەزارکرا، چونکە بکوژان دەپارێزێت.

٣٣ رۆشنبیر لە هۆتێلی مادیماک لە ناوەڕاستی سێواس لە ٢ی تەمووزی ١٩٩٣ تیرۆرکران، لە ٣١ەمین ساڵیادی ئەوکۆمەڵکوژیەدا یادی قوربانیان کرایەوە. بەو بۆنەیەوە هەزاران کەس لە سێواس تا بەردەم هۆتێل مادیماک ڕێپێوانیان کرد.

ڕێپێوانەکە لەبەردەم هۆتێل مادیماک کۆتایی هات. هاوسەرۆکانی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلچگون ئوچار و کەسکین بایندەر، هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقرخان، سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ئۆزگور ئۆزەل و سەرۆکی گشتی پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) ئەرکان باش، ڕێکخراوە عەلەوییەکان و نوێنەری پارت سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و هاوڵاتیان بەشداربوون.

هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقرخان ڕایگەیاند سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی ئەوکات ئەم ڕووداوەیان بە ڕووداوێکی ئاسایی ناساند و گوتیان "شکور زیان بە گەلەکەمان نەگەیشت"، وەک بڵێی حیساب بۆ گیانی کورد و عەلەوییەکان نەکەن کە لەو ڕووداوە سوتان، گوتی: "تاوانبارانی ڕاستەقینە ئاشکرا نەکران، چەند کەسێک دادگایی کران و زۆربەیان ئازادکران و بێتاوان پیشاندران. بە لێبووردنی سەرۆککۆمار ئازادکران".

باقرخان کۆمەڵکوژییەکەی بە تاوانێکی دژی مرۆڤایەتی ناساند، پشتگیری دەم پارتی بۆ عەلەوییەکان دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند پێکەوە دژی کۆمەڵکوژی و جیاکاری تێدەکۆشن، هەروەها تێکۆشانی هاوبەش بەردەوام دەبێت تا ئاشکراکردنی تاوانبارانی ڕاستەقینە.

سەرۆکی گشتی تیپ ئەرکان باش و سەرۆکی گشتی ئەمەپە سەعید ئاسڵان وتەیەکیان پێشکەش کرد.

لای خۆیەوە هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلچگون ئوچار کۆمەڵکوژییەکە لەلایەن هێزە تاریکەکانی دەوڵەتەوە ئەنجامدراوە، پاش ٣٠ ساڵ دۆزی کۆمەڵکوژییەکە بێ ئەنجام مایەوە و ٣١ ساڵە زیهنیەتی کۆمەڵکوژی بەردەوامە، گوتی: "دەسەڵات پاش ٣١ ساڵ لەسەر کورسی تاوان دانیشت و بکوژانی پاراست". هەروەها دووپاتی کردەوە وەک کوردانی عەلەوی کۆمەڵکوژییەکان لەبیر ناکەن و لێپرسینەوە لە بەرپرسیاران دەکەن.

پاشان جەماوەر گوڵیان لەبەردەم هۆتێلەکە دانا و یادەکە کۆتایی هات.