بە دیمەن

ڕێپێوانی ڕێز لە ئیرادە: ڕێگای دیموکراسی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانە

پەرلەمانتارانی دەم پارتی، سالیحە ئایدەنیز، لە "رێپێوانی ڕێز لە ئیرادە" وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایانگەیاند، هەتا کۆتایی هاتنی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل درێژە بە تێکۆشانەکانمان دەدەین و ڕایانگەیاند: "رێگای دیموکراسی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالانە."

ڕێپێوانی ڕێز لە ئیرادە

لە ٣ی حوزەیران شارەوانی جۆلەمێرگ لە لایەن حکومەتی ئاکەپە – مەهەپەوە دەستی بەسەردا گیراوە و لە دژی ئەم دەستبەسەرداگرتنەی ئیرادەی گەل، "رێپێوانی ڕێز لە ئیرادە" بەڕێوە دەچێت. ڕێپێوانەکە لە ناوچەی پایزاوای وان بەردەوامە. لە ناوچەی تەکماڵ شێخ سەفیدین، چالاکوانان لێدوانیان دا.

"هەتا پاشەکشە کردن لە بڕیارەکەیان درێژە بە تێکۆشان دەدین"

سالحیه ئایدەنیز ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی ڕایگەیاند بۆ ئیرادەی گەلی جۆلەمێرگ و هەموو گەڵ ڕێپێوان دەکەن. هەروەها ئایدەنیز ڕایگەیاند: "حکومەتی فاشیستی ئاکەپە- مەهەپە دان بە ئیرادەی گەلدا نانێن و بەم شێوە خۆی پێناسە دەکات. ئەم ڕێپێوانە دەرفەتێکە بۆ هەموو گەلان. پێویستە قەیومەکان بکشێنەوە. ئێمە تا ئەوان واز لە بڕیارەکانیان بهێنن تێکۆشان دەکەین."

"رێگای دیموکراسی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالانە"

ئایدەنیز لە میانە قسەکانیدا وتی: "قەیرانەکان لەگەڵ تێپەڕبوونی کات تا دێت قووڵتر دەبنەوە "رێگای دەربازبوون لەم قەیرانانە قبووڵ کردنی ئیرادەی گەلی کوردە" قەیوم کودەتایە. گەلی کورد و دۆستانی لە دژی  ئەم کودەتایەوە ڕێپێوان دەکەن. ئەگەر ئەم کودەتایە بەردەوام بێت، ئەم وڵاتە ڕاست دەبێتە زیندانێکی کراوە. درێژەدان بەم سیاسەتانە بە بەردەوامبوونی سەپاندنی گۆشەگیری ئیمرالییەو دەکرێت. ئێمە نەک تەنها بۆ لابردنی قەیومەکان، بەڵکو بۆ لابردنی گۆشەگیریی سەپێنراوە بەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالاندا، ڕێپێوان دەکەین. پێویستە بۆ داهاتووی وڵات، ئەو گۆشەگیرییە لاببرێت و بەڕێز ئۆجالان ئازاد بکرێت. ئێمە تا کۆتایی ئەم سیاسەتانە تێکۆشانمان بەردەوام دەکەین. ئۆپۆزسیۆن دەبێ ئەوە بزانێت کە ڕێگای دیموکراسی بە جۆلەمێرگ، ئازادیی گەلی کورد و بەرێز ئۆجالان دا تێدەپەڕێت.

بەیاننامەکە بە بەردەوام وتنەوەی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات. پاشان چالاکوانان بەرەو دامەزراوەکانی بەنداوی دۆغا ڕێپێوانیان بەردەوام کرد.