دەستی تاریک: ئامانج و شێوازەکانی سیخوڕی پاراستن و میت- بەشی ٢

بەشی ٢هەمی بەرنامەی "دەستی تاریک" لە ڕۆناهی تیڤی پەخش کرایەوە. لەم بەشەدا ٥ سیخوڕی نوێی میت و پاراستن و شێوازەکانیان، وردەکاریی و پەیوەندییە گڵاوەکانیان بڵاو کرایەوە.

بەشی دووەمی بەرنامەی 'دەستی تاریک' لە ڕۆناهی تیڤی دا پەخشکرا. لەم بەشەدا جارێکی تر پەیوەندییە گڵاوەکانی ئەنەکەسە، پاراستن و میت ئاشکرا دەبێت. لەم بەشەدا ٥ سیخوڕی دەستگیرکراو دان بە کارە گڵاوەکانیاندا دەنێن و ئەمەش بەڵگەیە لە پەیوەندی و هاوکارییەکانی میت و پاراستن لەگەڵ ئەم سیخوڕانە. هەروەها سەرەنج دەخاتە سەر زۆر وردەکاری و شێوازی پلانی گڵاو لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

لەم بەشە نوێیەدا دانپێدانانی ٣سیخوڕ کە بە شێوازی جۆراوجۆر لەلایەن پاراستنەوە هەڵخەڵەتێنراون و براونەتە باشوری کوردستان و پەروەردە و ڕاهێنانی سیخوڕییان پێکراوە و بۆ کاری سیخوڕی و گەڕاونەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و هەروەها پەیوەندی  لەگەڵ ٢ سیخوڕی دیکە کە بۆ کار و هاوکاری سیخۆڕی پەروەردە کراون، لەخۆ دەگرێت.

دووەم: شێوازە گڵاوەکانی سیخوڕیی کە پراکتیزە دەکرێن، وەک هەمیشە ڕەشبگیری، پارە، کەڵک وەرگرتن لە خاڵە لاوازەکانی خەڵک، هەڕەشەی جۆراوجۆر، بەڵێنی داهاتوویەکی باش، شێوازە سەرەکییەکانی ئەم تۆڕە سیخوڕانەن. بەڵام بە تایبەتی لەم تۆڕەدا بەکارهێنانی ژن، پەیوەندی سێکسی، دەستدرێژیکردن بە هەموو شێوازێک خراوەتە کارەوە. پەیوەندی هاوبەشی ئەم سیخوڕانە ئەوەیە کە هەموویان بەم شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە و دەیانەوێت بەهەمان شێوە لەگەڵ خەڵکدا بەکاری بهێنن. بە تایبەتی دوو سیخوڕی  ژن کە بەشێکن لەو گرووپە، چ لە ناوەندی سێمێڵی کە هێزی پاراستنی پەدەکەی لێیە لە باشوور کوردستان، چ لە ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی میت، تووشی دەستدرێژی سێکسی بوون و ئەمەش لە دژی ئەوان بەکارهێنراوە، بەم شێوەیە بۆ سیخوڕی ڕەوانەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کراون.

سیخوڕی سەرەکی کە بەشێکە لەم تۆڕە، شوکریە بەهجەت، خەڵکی شاری حەسەکەیە. لە باشووری کوردستان لەلایەن سیخوڕێکەوە بەناوی ئایهان کە لەگەڵ میت و پاراستن کاری کردووە، دەستدرێژی دەکرێتە سەری، دواتر بە ناوی هاوسەرگیرییەوە دەکرێتە سیخوڕ، ئایهان کە دیمەنی دەستدرێژیەکەی گرتووە، بۆ کارەکانی خۆی بەرامبەر شوکریە بەکاری هێناوە، شوکریە لە ناوەندی پاراستن لە سێمێل پەروەردەی سیخوڕی بینیوە، بەپێی دانپێدانانەکەی، زانیارییەکی زۆری لەلایەن پاراستن و میتەوە لێ وەرگیراوە، هەروەها لە بەردەم کامێراکان لە ناوەندی پاراستن لە سێمێل جارێکی دیکە لەلایەن ئەندامێکی پاراستنەوە دەستدرێژی کراوەتە سەری، تەنانەت دوای ئەوەی وەک سیخوڕ ڕەوانەی ڕۆژئاواش کراون، هەڕەشەیان لێکردووە کە هەر کاتێک بیانەوێت گرتە ڤیدیۆییەکەی بڵاو دەکەنەوە.

دوای ڕاهێنانی سیخوڕی، شوکریە بۆ کاری سیخوڕی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت. لەم پرۆسەیەدا، پاراستن و میت زانیاری هەواڵگری لێ وەردەگرن، ئەوان ئەرکی دروستکردنی تۆڕێکی سیخوڕییان لە ڕۆژئاوا پێداوە و ئەویش ئەم ئەرکەی بەجێگەیاند، بە چەندین شێواز بەسەر زۆر کەسدا سیخوڕی دەکات و لەوبارەیەوە هەندێک کەس ئامادە دەکات بۆ ئەوەی بچنە تورکیا و لەوێ پەروەردەی سیخوڕی ببینن.

بەپێی دانپێدانانەکەی، یەکێک لەو کەسانەی کە پەیوەندی پێوە دەکات و سیخوڕی لەگەڵ دەکات، حەسەن هلۆی بە ڕەچەڵەک عەرەب دانیشتووی شاری حەسەکەیە، وەک خۆی باسی دەکات، میت پێی وتووە کە پەیوەندی بە تۆڕەکەوە بکات بە بەڵێنی پارە پێدان، هەروەها ئەو کەسە بەپێی خواستی میت زانیاری ناردووە و شوکریەش لە کارە گڵاوەکانیدا بەکاری هێناوە.

 

یەکێکی تر لە سیخوڕە سەرەکییەکانی ئەم بەشە، مەحسون حەمە خەڵکی کۆبانێیە، کە ماوەیەکی زۆرە لەناو هێزە سەربازییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دا بووە. پاراستن و میت لە ڕێگەی سیخوڕێکەوە بە ناوی نەوال ڕایانکێشاوە بۆ باشووری کوردستان و لەوێ دەکرێت بە سیخوڕ و پەروەردە و ڕاهێنانی پێ دەکرێت. کاتێک لە باشووری کوردستانە، زانیاری لەسەر جموجۆڵە سەربازییەکانی ڕۆژئاوا و شوێنی سەربازی و ناوەندەکانی پەروەردە و ڕاهێنان دەدا، لە ڕێگەی تەلەفون و تۆڕە ئۆنلاینەکانەوە زانیارییان لە کەسانێک کە تا ئێستاش لەناو هێزە سەربازییەکاندایە بە ناوی گفتوگۆەو وەرگرتووە، دوای ئەوەی لە باشووری کوردستان کارەکانی تەواو دەبێت، بۆ فراوانکردنی ئەرکەکانی ڕەوانەی ڕۆژئاوا کراوە.

جگە لەوەش، سیخوڕێکی دیکە بە ناوی حسێن قارەمان، خەڵکی کۆبانێ، لە باشووری کوردستان لەلایەن پاراستن و میتەوە بووە بە سیخۆڕ و ڕەوانەی کۆبانێ کراوە و دەستی بە سیخوڕی کردووە، بەپێی دانپێدانانەکەی و ئەو  بەڵگەنامانەی سەری، زانیارییەکی زۆری سەربازییان کۆکردۆتەوە و بۆ پاراستن و ناوەندی ئەمنی میتیان ناردووە.

 لە بەشی دووەمی بڵاو کراوەکەدا باس لە سیخوڕ دەلال ئەحمەد وادیی خەڵکی گەڕەکی زوهووری قامیشلۆ دەکات، کە بە ڕەچەڵەک عەرەبە. دەلال بە ناوی هاوسەرگیرییەوە لەگەڵ سیخوڕێکی میت بە ناوی شڤان دەست بە سیخوڕی دەکات، بە تایبەتی سەرقاڵی هێنانی سیخوڕ بووە بۆ تورکیا لە ناوچە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوا و باکووری سووریاوە، هەروەها وێنە و زانیاری ڕێوشوێنی کۆنترۆڵکردنی ئەمنی بۆ میت دەنێرێت، پاشان دەیبەن بۆ عەزاز و لەوێ کەسێک بە ناوی ئەبو ڕید کە بەرپرسێکی میتە و وێنەکانی بە جلوبەرگی میتەوە لە بەرنامەکەدا نیشان دراوە، پەروەردەی سیخوڕیی پێدەدات، ئەویش وەک شوکریە لەلایەن ئەم بەرپرسەی میتەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەری، هەروەها ئەم سیخوڕە بە ناوی دەلال هەوڵی ئەوە دەدات خوشکەکەی و ژنێکی تر بکێشێنێتە نێو کاری سیخوڕی.

 هێزە ئەمنییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ئازایەتیەوە ئەم ٥ سیخوڕە بەبێ ئەوەی زیانی زیاتر بە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بگەیەنن، دەستگیر دەکەن و ڕادەستی دادگای گەل دەکەن، وەک هەمیشە تۆڕەکانی پاراستن و میت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تێکشکێندران و ئامانجەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە و ئەنەکەسە و دەوڵەتی داگیرکاری تورک پووچەڵکرانەوە.

 ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر٢٢:٠٠ بەشی نوێی زەنجیرە دیکۆمنتاری بەرنامەی "دەستی تاریک" بە زانیاری ورد و بەڵگەنامە و دانپێدانانی هەندێک سیخوڕی نوێ بڵاودەکرێتەوە.