دەوڵەتی تورک لە حەسەکە هاوڵاتییەکی شەهیدکرد

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر حەسەکە، هاوڵاتییەک شەهیدبوو.

بەگوێرەی زانیارییەکان، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەوروبەری گوندی خربەت جاموسی لە شاری حەسەکەی کانتۆنی جەزیرە بۆردوومان کردووە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوڵاتییەک شەهیدبووە.