بە دیمەن

گەریلا تیڤی کلیپێکی سەرنجڕاکێشی دەربارەی چالاکییەکان بڵاوکردەوە

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کلیپێکی نوێیان دەربارەی چالاکییە ئاسمانییەکان درووستکرد. لە کلیپەکەدا ئەو ترس و شڵەژانە نەخشێنراوە کە گەریلا خستوویەتییە دڵی داگیرکەرانەوە.

گەریلا تیڤی دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا و کاریگەرییەکانی لەسەر سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک، کلیپێکی درووستکرد. لە کلیپەکەدا تاکتیکە هاوچەرخەکانی گەریلا لەسەر کاغەزێک نەخشێنراوە. گەریلاکە تابلۆی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبهەڵگر دەکێشێت. لەژێر فڕۆکەکەدا سەربازێکی سوپای تورک دەکێشێت، کە لە ترسا تای مردنی لێ نیشتووە. گەریلا لە ئاسمان و زەوییەوە ترس و تۆقینی مەزنی خستووەتە دڵی داگیرکەرانەوە و ناهێڵێت سێبەرەکانیشیان لە چیاکانی کوردستان بمێنێتەوە".