لە زەمەنێکدا کە هەوڵدەدرێت بەها مرۆڤایەتییەکان لەبار ببرێن، لە ڕۆژئاوای کوردستان کە بە خەبات و بوێرییەوە لە دژی پیسییەکانی سەردەمەکە وەستاوەتەوە، ئاشنای هاوڕێ جیهان بووم. لەو هەواڵانەوە ناسیم کە بە بیرکردنەوە و دڵی ژنانەوە درووستی دەکردن. بەهرەیەکی هەبوو لەوەی کە دەستی بدابایەتە هەر کارێک جوان و ماناداری دەکرد. هەموو سات و کاتەکانی بەرخۆدان و جوانییەکان کە وێنەیانی دەگرت، لە نێو کەسێتی خۆییدا ناونشین کردبووەوە. بۆ ئەوەی بتوانێت ماناداری لە دڵێیدا زیاد بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو بەرخۆدانەی بۆ پاراستنی ژیان بە قوربانی مەزنەوە ئافرێنرابوو نیشانی جیهان بدات پێی نابووە ڕۆژئاوا. هەمووکاتێک دەیگوت، 'بۆ شکۆدارکردنی ژیانم پێویستم بە بەرخۆدان و هەنگاوهەڵگرتێک و هاتنێک بوو.' بە ڕووەیەکی خۆشەوە دەیگوت، 'پێویستە مرۆڤ لە دژی ترس، فشار و زەحمەتییەکاندا بەرخۆدان بکات، پێ هەڵگرێت و بەڕێکەوێت.'
هەموو شتێکی بە جۆشخۆرشێکی مەزنەوە دەردەبڕی. مرۆڤ نەیدەتوانی خەمساردی بنوێنێت لەبەرانبەر وتنەکانییدا، بەڕاستی نەکردنی بوو. بەم هەڵوێستەی دەبووە جێگەی گوێگرتن و خۆشەویستی.
هەموو کەسێک خەون و ئاواتێکی هەیە. خەون و ئاواتی جهیان بوون بە ڕۆژنامەوانێکی ڕاستەقینە بوو؛ دەیویست ئازار و بەرخۆدانەکانی ئەم گەلە بە شێوەیەکی ڕاست و درووست پیشان بدات. هەموو کەسێک بوێری ئەوەی نییە بە دوای خەونەکەییدا بڕوات و ناتوانێت ئەو بڕیاردارییە لە خۆدا وەرگرێت. جیاوازی جیهان لەم ڕەهەندەوە بوو؛ ئەوەبوو بە بوێرییەوە بە دوای خەیاڵەکانیدا بڕوات. هەموو کەسێک هەنگاودەنێت، هەموو کەسێک پەرە بە خۆی دەدات، بەڵام هەموو کەسێک ناتوانێت بەرەو ڕووی ئاگری حەقیقەت باز بدات.
جیهان بوێر بوو، ڕاستییەکە ئەوەیە بە بوێرییەکی مەزنەوە بە دوای حەقیقەتەوە بوو. لێگەڕین بە دوای حەقیقەتدا لە چاوەکانییدا دەبریسکایەوە، لە دڵیدا ببووە جۆش. لەو کەسانەبوو نیگەران دەبوو لەوەی دەنگی گەلی نەبیستایە. بە تەواوەتی باوەری بەوەبوو نەبیستنی دەنگی گەل و پشتگوێخستنی بە هەموو شێوەیەک ترسنۆکییە. بۆیە هەموو شتێکی لە هۆشی خۆییدا دەنەخشاندا و لە بیری نەدەکرد.
بۆیە هەموو مرۆڤێک دەیتوانی خۆی لە ڕووخسارییدا ببینێت. لەگەڵ ڕۆحی ئازادی و بەرخۆدان بوو بە یەک و هەنگاوی هەڵگرت. هەڤاڵ جیهان دڵێکی باشی هەبوو کە دونیا بەشی لە ئامێزگرتنی نەدەگرت، ویژدانێکی باشی هەبوو کە نادادپەروەری قبوڵ نەدەکرد، لێگەڕینێکی حەقیقەت بوو کە هەر قوربانییەکی بویستایە دەیبەخشی. ئەوانەی ئەزموونی بەرخۆدانیان نییە، هەست بەمە ناکەن و ناتوانن ئازار و هەستەکەی دەربڕنەوە.
هەر بۆیە هاوڕێی جیهان لە کردەی باشییدا خۆی ئافراندەوە، دەربڕینی بەرخۆدان و ئازارەکانی کردە ئامانجی خۆی. لە هەر کوێیەک حەقیقەت ئاواژوکرابایەتیەوە و درۆ لە جێگەی حەقیقەت بووایە، لە هەر شوێنێک مرۆڤایەتی تامەزرۆی هەواڵی ڕاستەقینە بووایە، ئەوا هاوڕێی جیهان وەک ڕۆژنامەنووس لەوێ بوو. دڵسۆزی بەهاکانی ڕۆژائاوا بوو؛ بۆ ئەوەی بتوانێت ئەم بەهایانە بپارێزێت و بیانگەیەنێت بە جیهان، پەیامنێری دەکرد. بۆ ئەم مەبەستە قەڵەم و کامێرا و مایکرۆفۆنی خۆی بەکارهێنا. هاوڕێ جیهان لە تشرین نەک بە تەنها هەڵەکانی ڕاست دەکردەوە، نەک بە تەنها بە دوای درووستکردنی هەواڵدا دەڕۆشت، بەڵکو لە دژی ئاوەژۆکردنەوەی مێژوو وەستایەوە. پێشەنگایەتی مانادارکردنی حەقیقەت و جوانی ڕاستییەکان دەکرد. هەر بۆییە کرایە ئامانج.
تەنها کامێرایەک لە دەستەکانی بوو؛ بۆ گەیاندنی ڕاستییەکان بە جیهان لە جێگەکانی بەرخۆداندا بوو. بۆ هەمیشە جیهان لە دڵ و هۆشماندا بێت. لە ماناداری پێنوس و کامێراکەی هەموو کاتێک ماناداری نوێ زیاد ببێت. زۆر باش لەوە تێگەشتووین کە هیچ هێزێک ناتوانێت حەقیقەت بێ دەنگ بکات.