هاوسەرۆکی جەدەکە-فە بۆ ڕۆژئاوا بانگەوازی بەپەلەی کرد
هاوسەرۆکی جەدەکە-فە شاهین پۆڵات بانگەوازی چالاکیی بەپەلەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ خاوەندارێتی لە ڕۆژئاوا بکەن.
هاوسەرۆکی جەدەکە-فە شاهین پۆڵات بانگەوازی چالاکیی بەپەلەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ خاوەندارێتی لە ڕۆژئاوا بکەن.
ئەنجومەنی دیموکراتیکی کورد لە فەڕەنسا (جەدەکە-فە) دوای زیاتربوونی هێرشەکان لەسەر ڕۆژئاوا گۆڕدرا بۆ مەترسی قڕکردن و جینۆساید، بانگەوازی چالاکی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم پێکهاتەکانی خۆی کرد.
هاوسەرۆکی جەدەکە-فە شاهین پۆلات وتی:
“وەک جەدەکە-فە بانگەوازی بەپەلەی چالاکیی لە هەموو ئەنجومەن، هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی و پێکهاتەکانمان دەکەین.
وەک دەزانن لەم دوو هەفتەی دواییدا گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی هێرشی دژوار بووەتەوە و هەموو گەلان کە لە هەرێمەکە دەژین ڕووبەڕووی قڕکردن بوونەوە. دوای منبج هێرشی ئاسمانی بۆ سەر مشتەنور لە کۆبانێ دەستی پێکرد. بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین بە ڕۆحی کۆبانێی دووەمین لەو شوێنانەی تیایدا دەژین، ڕاپەڕن و لە دژی هێرشی چەتەکانی داعش و فاشیزمی تورک هەتا سەرکەوتن تێبکۆشن”.