هەیڤی سووری کوردستان ٣١ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

هەیڤی سووری کوردستان بە بەشداریی زۆر کەس لە شاری ترۆیسدۆرفی ئەڵمانیا ٣١ــەمین کۆنگرەی خۆی بەست.

هەیڤی سووری کوردستان بە بەشداری بەڕێوەبەران، ئەندامان، کرێکاران و نوێنەری ڕێکخراوەکان، ٣١ــەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری ترۆیسدۆرفی ئەڵمانیا بەڕێوەبرد.

وتاری سەرەتایی لەلایەن سەرۆکی هەیڤی سووری کوردستان-ئەڵمانیا ڕ.بیلگین پێشکەشکرا. لە وتارەکاندا بیلگین باسی لە ڕۆڵ و ئەرکی هایڤی سۆر کرد. دوای وتارەکە، دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرە هەڵبژێردرا و پەیامی ڕێکخراوەکان خوێندرایەوە.

بەپێی کارنامەی کۆنگرە، ڕاپۆرتی کاری هاوکاری و ڕاپۆرتی دارایی ساڵی ٢٠٢٣ خوێندرایەوە و کورتەیەک لەسەر کاری هاوکارییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ پیشکەش کرا.

ڕیزی ئەو کارانەی ئەنجام دراون بەم شێوەیە؛

*- بڕی ١٢ هەزار و ٥٠٠ یۆرۆمان ناردراوە بۆ قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیەی لە ١٩ی 1 لە شاری خۆی -ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

*- بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ لە باکووری کوردستان و تورکیا و سوریا. بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوە هاوبەشەکان بە ناوی ڕۆژی سوور و هەیڤی سوور لە ئەوروپا هەڵمەتێکی هاوکارییان دەستپێکرد. لەم چوارچێوەدا ٥ ملیۆن و ٢٩٥ هەزار یۆرۆمان بۆ لێقەوماوانی باکووری کوردستان، ٣٥٠ هەزار یۆرۆ بۆ لێقەوماوانی ڕۆژاڤا ڕەوانە کرد، کە کۆی گشتی 5 ملیۆن و ٦٤٥ هەزار یۆرۆ بوو.

*- جگە لەوانە هەیڤی سوور بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە هاوبەشەکان پڕۆژەی کۆنتێنەری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە جێبەجێ کرد و تا ئێستا هەر کۆنتێنەرێک بە نرخی ٣ هەزار و ٧٠٠ یۆرۆ بە گشتی ٥٠٠ کۆنتێنەری بە نرخی ملیۆنێک ٨٥٠ هەزار یۆرۆی گەیاندووە بە خێزانەکان. بە گشتی بڕی ٧ ملیۆن و ٤٩٥ هەزار یۆرۆ هاوکاریی بە قوربانیانی بوومەلەرزەکە دراوە.

*- لەچوارچێوەی هەڵمەتی "ڕۆژهەڵات تەنیا نییە" بڕی ٥١ هەزار و ٦٧٥ یۆرۆ بۆ کەسوکاری قوربانیان و بریندارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕەوانە کرا.

*- ١٠٠ هەزار یۆرۆ بۆ بنەماڵەی زیانلێکەوتووەکان لە باشووری کوردستان نێردراوە.

*- ١٠هەزار یۆرۆ بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەی ٩ی ئەیلول لە وڵاتی مەغریب نێردراوە.

*- ٧ هەزار یۆرۆ بۆ پەنابەرانی کەمپەکانی ئەسینای پایتەختی یۆنان نێردراوە.

*٢٠ هەزار یۆرۆ بۆ دروستکردنی قوتابخانەیەک لە کەمپی مەخمور نێردراوە.

*-  بڕی ٣٠ هەزار یۆرۆ وەک هاوکاری دارایی بۆ دانیشتوانی شنگال کە لە کەمپەکانی کۆچبەران گەڕاونەتەوە نێردراوە.

*بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی گوندی سۆریک لە ماکۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بڕی ٢٢هەزار یۆرۆ نێردراوە و بەسەر کەسوکاری لێقەوماوان دابەشکراوە.

*لە چوارچێوەی پڕۆژەی کۆکردنەوەی فیترە و زەکات لە مانگی ڕەمەزاندا؛ ٢٠٠ هەزار یۆرۆ بۆ خێزانە زیانلێکەوتووەکانی باکوری کوردستان نێردراوە.

*بەبۆنەی جەژنی قوربانی، بە بەهای ١٥٣ هەزار یۆرۆ  بەسەر خێزانە زیانلێکەوتووەکانی باکوری کوردستان دابەشکراوە.

*لە چوارچێوەی پڕۆژەی منداڵان ٨٦٥هەزار و ٢٧٠ یۆرۆ هاوکاری بۆ منداڵانی بێ باوک و بێ سەرپەرشت لە باکور، باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان نێردراوە.

*-  ٢٧هەزار یۆرۆ لە چوارچێوەی پاڵپشتی پەروەردە بۆ ١٣٠منداڵ لە ساڵی ٢٠٢٣ لە باکوری کوردستان نێردراوە.

*- ٧٠هەزار یۆرۆ بۆ دروستکردنی ماڵێک بۆ منداڵانی بێ باوک لە ڕۆژئاوا نێردراوە.

*لە ئەنجامی داواکاریی قوربانیانی شەڕ لە ساڵی ٢٠٢٣، بۆ چارەسەرکردن و دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییەکان، ١٣٩ هەزار و ٢٧٥ یۆرۆ هاوکاری نێردراوە. بەم بەشدارییە داراییانە، نەخۆشەکان چارەسەر کران، دەرمان وەرگیراوە.

*-  ٣٨ هەزار یۆرۆ بە مەبەستی کاری تەندروستی ڕەوانەی مانگی سووری کوردی ڕۆژئاوا کراوە.

*- ٤٥ هەزار یۆرۆ بۆ پڕۆژەی کلینیکی گەڕۆک لە شەنگال نێردراوە.

*-  ٧٢٥٦ یۆرۆ بۆ دایکانی ئاشتی نێردراوە.

*- ٩٢٤٠یۆرۆ هاوکاری بۆ زیندانیانی نەخۆش لە زیندانەکانی تورکیا نێردراوە. واتە لە ساڵی ٢٠٢٣ بە گشتی ٩ ملیۆن و ٣٠٢ هەزار و ٢١٦ یۆرۆ هاوکاری نێردراوە.

له هەڵسەنگاندنەکاندا باس له وه کراوە که به هۆی هێرشه کانی دەوڵەتی داگیرکەرەوە، به هۆی شەڕ و کارەساتی سروشتی و هەژاری ونەخۆشییەوه ، ژماره ی قوربانیان و پێویستی به هاوکاری له کوردستان زیادی کردووه. هەروەها ڕاگەیەندرا کە مانگی سووری کوردستان پێویستی بە بەهێزکردنی چالاکییەکانی هەیە لەپێناو دابینکردنی پێداویستییەکانی لێقەوماواندا، بە پلەی یەکەم لە کاری ئەندامێتیدا، هەروەها لە هەموو بەشەکانی کۆکردنەوەی پارە وەک کەمپەین و ڕێکخراوە بیانی و نێودەوڵەتییەکان.

هەروەها نوێنەری لیژنەی تەندروستی هەیڤی سوور باسی لە کارەکانی کرد و زانیاریییەکانی خستەڕوو.

لە کۆتایی کۆنگرەدا پلانی کار بۆ داهاتوو دیاری کرا و بڕیاری پێویستیان لەسەر درا.