جیک: بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە بەشداری ڕێپێوانی کۆڵن ببن

کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان (جیک) بۆ ڕێپێوانی ناوەندی شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، کە لە ١٧ی شوباتدا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت. داویکرد بە 'ڕۆحێتی سەفەربەرییەوە بەشداری ڕێپێوان ببن'

سەرۆکی گشتی جیک حافیز ئەحمەد تورهالی و سەدان لە ئەندامانی جیک، بۆ ڕێپێوانی ١٧ی شوبات بە ڕۆحێتی سەفەربەرییەوە بەشداری ڕێپێوان ببن.

تورهالی ئاوماژەی بەوەکرد بۆ پشتگیریکردن لە ڕێبەری گەلی کورد، دەبێت بە سەدان هەزارکەس بڕژێینە گۆڕەپانەکان و وتی: "سەدان ساڵە وڵاتمان داگیرکراوە و ستەممان لێ دەکرێت. لە ڕاپەڕینی شێخ سەعید، دەوڵەتی تورک گوند بە گوندی وڵاتمانی داگیرکرد، هەر لەمانگی شوباتدا بزوتنەوەی شێخ سەعید لە باربرا. مانگی شوبات مانگێکی تاریکە بۆ گەلی ئێمە. لە مانگی شوباتدا پیلانگێڕی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا. لە هەمان کاتدا سزایی سەر لە سێدارەدانیان سەپاند بەسەر شێخ سەعیددا و سزایی گۆشەگیریش بەسەر ئۆجالان".

تورهالی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "چۆن دوژمن دەیەوێت لە ناومان بەرێت، دەبێت وەک گەل بە هەموو بونمانەوە بەرامبەر ئەمە بوەستینەوە. بۆیە دەبێت ڕێز و پشتگیری لە سەرکردەکانمان بکەین، کوا گۆڕی شێخ سەعید؟ لەبەر ئەوە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ژێر بارێکی تێکۆشانی ٢٥ ساڵی گۆشەگیرکراودا. پشتگیرکردن ئەرکێکی ئەخلاقی، ویژدانی و نەتەوەییە. بۆیە دەبێت لەم پێناوەدا بەڕۆحێتی سەفەربەرییەوە بەشداری ڕێپێوانی کۆڵن ببین و مێژوو تۆمارکەین".

هەروەها مەلا زاهید ئاکتاش باسی لە بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ئازادی کرد و وتی: "ماوەی ٢٥ ساڵە ڕێبەری گەلی کورد بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی بەدیلگیرا. لە ژێر گۆشەگیرییەکی سەختدایە. بۆ شکاندی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد و مسۆگەرکردنی ئازادی، دەبێت بە هەموو گەلمانەوە بەشداری ڕێپێوانی شوبات ببین".